Shadow Shadow

ناوی کاندیدانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پۆستە وەزارییەکان راگەیەندرا  

15:01 یه‌ك شه‌ممه‌ 07 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

میدیاى فەرمى بزوتنەوەى گۆڕان، ناوى کاندیدانى بزوتنەوەکەى بۆ پۆستە حکومییەکان لە کابینەى نوێى حکومەتى هەرێمى کوردستان، راگەیاند.

.

بەگوێرەى هەواڵێکى میدیاى فەرمى گۆڕان، کاندیدانى گۆڕان بۆ پۆستە وەزارییەکانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەمشێوەیەیە:

.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری

دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن

کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی

کوێستان محەمەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی

.

ئاماژە بەوەش کراوە،  بڕیارە رۆژی (چوارشەممە) پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی ئاسایی ئەنجامبدات بۆ متمانەدان بە کابینەی نوێی حکومەت، بزوتنەوەی گۆڕانیش بە فەرمی کاندیدەکانی دیاریکردوە بۆ ئەوەی لەو دانیشتنەدا لەلایەن راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت لەگەڵ سەرجەم کاندیدی پۆستە وەزارییەکان بخرێتە بەردەستی پەرلەمانی کوردستان بۆ پەسەندکردن و متمانە بەخشین پێیان.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل