Shadow Shadow

ناوی فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە بەغدا گۆڕا بەڵام بوون بە دوو بەشەوە [تایبەت]

18:14 سێ شه‌ممه‌ 02 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد – هەڤاڵ فەتاح

ناکۆکیی و کێشە ناوخۆییەکانى نەوەى نوێ لە ئاڕاستەى جیاواز و ڕەخنەگرتنەوە گۆڕا بۆ جیابوونەوە و دروستکردنی فراکسیۆنى نوێ.

ئەمڕۆ سێشەممە، 2ی تەموزی 2019، ڕابون مەعروف، سەرۆکى فراکسیۆنى نەوەێ گۆڕینی ناوی فراکسیۆنى نەوەى نوێ بۆ “فراکسیۆنى ئایندە” ڕاگەیاند، بەو هەنگاوەش، جیابوونەوەی تەواوی خۆیان لە جوڵانەوەى نەوەى نوێ ڕاگەیاند.

ناوی فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە بەغدا گۆڕا بەڵام بوون بە دوو بەشەوە [تایبەت]

سەرکەوت شەمس، پەرلەمانتاری فراکسیۆنى ئایندە (پێشتر: نەوەى نوێ) بە ناس کوردی وت، “دوای ئەوەى بە فەرمی و نافەرمی ڕامانگەیاند کە ئیشکردنی ئێمە لە نەوەى نوێ بەستراوەتەوە بە وازهێنانی سەرۆکى جوڵانەوەکە لە سەرۆکایەتی، لەڕێگەى هاوڕێیەکەوە ئەو پەیامەمان دا بە شاسوار عەبدولواحید بەڵام ئامادە نەبوو واز لە سەرۆکایەتى نەوەى نوێ بهێنێت.”

وتیشی، “بۆیە بڕیارمان دا چیتر خەریکی ملشکاندنی یەکتر نەبین و ڕێچکەیەکى تازە بگرینەبەر، ئەوان سەرکەوتوو بن و خەریکی کاروباری خۆیان بن، ئێمەش وەکو ئاڕاستەىیەکى سیاسی جیاوازی تازە کاردەکەین کە سەرەتا بریتییە لە جیاکردنەوەى شوێنی کارکردنی خۆمان لە فراکسیۆنى نەوەى نوێ بۆ فراکسیۆنى ئایندە.”

.

“فراکسیۆنى بەغداش بوو بە دوو بەشەوە”

.

هەرچەندە ڕاگەیەنراوەکە بەناوی فراکسیۆنی نەوەى نوێوە نوسراوە، بەڵام تەنها ڕابون مەعروف و سەرکەوت شەمس لەگەڵ ئەو هەنگاوەدان، یوسرا ڕەجەب، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە بەغدا بە ناس کوردی وت، “نەوەی نوێ وەک فراکسیۆن لە پەرلەمانی عێراق هەر ماوە، ئەوەی ئەو دوو برادەرە کردوویانە پەیوەندی بە ململانی شەخسیەوە هەیە”..

.

وتیشی: “من هیچ  پەیوەندییەکم بە سەرکەوت شەمسەدین و ڕابون مەعروفەوە نییە، من لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ دەمێنمەوە، ئەگەر هەرمنیش بمێنمەوە بەتەنها ئەوە فراکسیۆنی نەوەی نوێ هەر لە پەرلەمانی عێراق دەمێنێتەوە”.

لەبارەى سروە وەنەس، پەرلەمانتارەکەى تری نەوەى نوێ، یوسرا ڕەجەب وتیشی، “سروە تائێستا دوودڵە و خۆی یەکلانەکردووەتەوە.”

.

ئەى یاسا چی دەڵێت؟

.

بەپێی یاسا و پەیڕەوی ناوخۆیی پەرلەمانی عێراق، جیابوونەوە و گۆڕینی ناوی فراکسیۆنەکان یاساییە و چەندینجار شتی وا ڕوویداوە، حزب ناتوانێ پەرلەمانتار ناچاربکات بە مانەوە یان جیابوونەوە.

جیاواز لەوە، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کورستان، حزب دەتوانێ لێپرسینەوە لە پەرلەمانتار بکات و جیابوونەوەی پەرلەمانتار بە هیچ شێوەیەک قبوڵکراو نییە.

ناوی فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە بەغدا گۆڕا بەڵام بوون بە دوو بەشەوە [تایبەت]

ئەى پەرلەمانتارانى نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان؟

.

پەرلەمانتارانی فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە پەرلەمانی کوردستانیش بوون بە دوو بەشەوە، چوار پەرلەمانتاریان لەگەڵ حزبەکەیان ماونەتەوە و لەگەڵ ئاڕاستە و بۆچوونی جوڵانەوەکە کاردەکەن، چوار پەرلەمانتاری تر، مەم بورهان قانع، شادی نەوزاد، سیروان بابان و دیاری ئەنوەر ناڕازین، هەرچەندە لە فراکسیۆنەکەدا ماونەتەوە بەڵام بە ئاڕاستەیەکى تر کاردەکەن.

شادی نەوزاد، یەکێک لە پەرلەمانتارە ناڕازییەکانی فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە پەرلەمانی کوردستان بە ناس کوردی وت، “ئێمە دڵنیاین لە بڕیاری حەکیمانەى برادەرانمان لە بەغدا و پشتگیری تەواوی هەنگاوەکەیان دەکەین دژى تاکڕەوی و نادیموکراتی.”

شادی نەوزاد وتیشی، “ئێمە لە پەرلەمانی کوردستان لەناو فراکسیۆنى نەوەى نوێ ماوینەتەوە بەڵام ئاڕاستەى کارمان جیاوازە.”

.

هەڵوێستی جوڵانەوەى نەوەى نوێ

.

لەبارەى هەڵوێستى جوڵانەوەکە، بەرپرسێکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کە نەیویست ناوی بهێنرێت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “ئەو دوو پەرلەمانتارەی کە ئەمڕۆ جیابوونەوەی خۆیان لە فراکسیۆنی نەوەى نوێ ڕاگەیاند، لە 25ی نیسانی ئەمساڵەوەلەلایەن حزبەوە سڕکراون و هیچ پەیوەندییەکیان بە جوڵانەکەوە نەماوە.”

ناوی فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە بەغدا گۆڕا بەڵام بوون بە دوو بەشەوە [تایبەت]

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل