fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ناوچەی سەوزی بەغدا هاوەن باران کرا.. زەنگى ئاگادارکردنەوە لە باڵیۆزخانەى ئەمریکا لێدرا

20:07 یه‌ك شه‌ممه‌ 26 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

چەند گولە هاوەنێك لەناوچەی سەوزی شاری بەغدا كەوتنە خوارەوە و باڵیۆزخانەى ئەمریکاش زەنگى ئاگادارکردنەوەى لێدا.

.

پەیامنیرى ناس لە بەغدا ڕایگەیاند “دەنگى سێ تەقینەوە لەدەوروبەرى باڵیۆزخانەى ئەمریکا بیستراوە، کە بەهۆى کەوتنەوەى موشەکەوە ڕویانداوە”.

.

بەهۆى کەوتنەوەى هاوەنەکانەوە، زەنگى ئاگادارکردنەوە لە باڵیۆزخانەى ئەمریکا لێدرا، تائێستاش دیار نییە هێرشەکە زیانی بەدواوە بووە یان نا.

.

دواى کوژرانى قاسم سولەیمانى و ئەبو مەهدى موهەندیس لەلایەن ئەمریکاوە لەسەرەتاى ئەم مانگەدا، هێرشەکان بۆ سەر ناوچەى سەوز بەگشتى و باڵیۆزخانەى ئەمریکا بەتایبەتى زیاتر بون.

.

ئەمریکا گروپە چەكدارییەكانی سەر بە ئێران بەو كارە تۆمەتبار دەكات، پێشتریش كەناڵى‌ BBC بڵاویكردبووەوە لەمانگی 10ی ساڵى‌ 2019ەوە تائێستا زیاتر لە 109 موشەكی جۆری كاتیۆشا گیراونەتە هێزەكانی ئەمریكا و زۆرینەشیان نراون بە ناوچەی سەوزەوە كە بنكەی سەركردایەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیشی لێیه‌.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل