fbpx
Shadow Shadow

ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌: دۆسیه‌ی ململانێی ئه‌مریكا و ئێران و سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێ

22:22 چوار شه‌ممه‌ 15 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق له‌ كۆشكی سه‌لام كۆبوونه‌وه‌ و راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا داوایان له‌ سه‌رجه‌می لایه‌نه‌كان كرد كار بۆ هێمنكردنه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه‌ ودانبه‌خۆداگرتنی هه‌مووان گرت و هۆشدارییاندا له‌وه‌ی رێگه‌ نه‌ده‌ن ره‌وشه‌كه‌ تێكبچێت.

.

ئەمڕۆ (چوارشەممە، 15ی کانونی دووەمی 2020)، هەریەکە لە بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق و عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکی حكومه‌تی کاربەڕێکەری عێراق و محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان، لە کۆشکی سەلام کۆبوونەوە.

.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌ “له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌  لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کە پەیوەندییەکانیان لەپێناوی بەرژوەندییەکانی عێراق و پاراستنی ئاسایش و ئارامی و ئابوری وڵاتەکە بە هاوسەنگی بەردەوام بێت و جەختیان كردۆته‌وه‌ له‌سه‌ر هەڵوێستە نیشتمانییەکانیان دەربارەی قەیرانە ناوچەییەکان و نێودەوڵەتییەکان و داواشیان له‌ لایەنەکان كردووه‌ کار بۆ هێمنکردنەوەی ڕەوشەکە بكه‌ن و دانبەخۆدا بگرن و ڕێگە نەدەن ڕەوشەکە تێکبچێت”.

.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ “جەخت لەوە دەکەینەوە کە سەرۆکوەزیرانی نوێی کاتی دەبێت بەزویی دیاری بکرێت و حکومەتی نوێ بە زویی پێکبێت و هەروەها داواکارییەکانی چاکسازی لەسەر ئاستی سیاسی و ئابوری و خزمەتگوزاری جێبەجێ بکرێت و کاریش بکات بۆ پارێزگاری لەسەروەری عێراق و پاراستنی ئاسایشی عێراقییەکان و بەهیچ شێوەیەک ڕێگا بە دەستێوەردانی دەرەکی نەدات”.

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل