fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ناوه‌ندێك بۆ  پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی دامه‌زراندن له‌شاری كه‌ركوك ده‌كرێته‌وه‌

10:01 دوو شه‌ممه‌ 03 شوبات 2020
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی ڕایگەیاند، بەهۆی نادادپەروەری و گەندەڵی لە دابەشکردنی ئەو پلە وەزیفیانەی کە ماوەی پێشوو بۆ کەرکوک تەرخانکرابوو لە وەزارەتی پەروەردە، بڕیاردار بە هەڵوەشاندنەوەی لیستی دامەزراندنی پەروەردەی کەرکوک.
.

جەمال شوکر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بە ناس کوردی ڕاگەیاند:”لە ماوەی ڕابردوودا لیژنەیەکی پێنج کەسی لە لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی عێراق سەردانی شاری کەرکوکیان کرد بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ نادادپەروەری لە دابەشکردنی پلە وەزیفییەکانی کەرتی پەروەردەی شارەکە”.

.

وتیشی:”دوای بەراوردکردنی داتاکان و ڕێنماییەکانی وەزارەتی پەروردە لەگەڵ شێوازی دابەشکردنی پلە وەزیفییەکان و چۆنێتی ئەنجامدانی ڕێکارە یاساییەکان، دەرکەوت گەندەڵی و نادادپەروەریەکی زۆر کراوە لە دابەشکردنی پلە وەزیفییەکان لەنێوان پێکهاتەکانی شاری کەرکوک “.

.

“لیژنەی چاکسازی و وردبینی لە وەزارتی پەروەرده‌ لە سەر ڕاسپاردەی لیژنەی پەروەردەی  پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا سەرجەم ئەو دامەزراندنانەی کە پێشتر کرابوون هەڵبوەشێنێتەوە کە ژمارەیان زیاتر لە هەزار و800  پلەیە و جارێکی دیکە بە گوێرەی ڕێنماییەکان دابەشبکرێتەوە”. جەمال شوکر وای وت.

.

لێدوانه‌كه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عێراق له‌ كاتێكدایه‌ دوێنێ (یه‌كشه‌ممه)‌، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق ڕایگەیاند، فەرمانگەی وردبینی لە وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بڕیاریداوه‌، به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و لیستانه‌ی پێشتر له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌ركوكه‌وه‌ بۆ دامه‌زراندن ڕاگه‌یه‌ندرابون، دامه‌زراندنیش تەنها  له‌سه‌نته‌ری شار ده‌بێت و یه‌ك ناوه‌ند دروستده‌كرێت بۆ پڕكردنه‌وی فۆڕم، جگه‌ له‌وه‌ش یه‌كه‌ ئیداریه‌كانی قه‌زاو ناحیه‌كان نامێنن.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل