fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

نانسى بیلۆسى: جوڵه‌ سەربازییەکانى ترەمپ سنوردار ده‌كه‌ین

12:16 دوو شه‌ممه‌ 06 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بەنیازە لەڕێگەی پڕۆژە بڕیارێکەوە، جموجۆڵه‌ سه‌ربازییه‌ تاکلایەنەکانی دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا په‌یوه‌ست به‌ گرژییەکانی ئه‌مریكا و ئێران سنوردار بكات.

.

لە ڕاگەیەندراوێکدا نانسى بیلۆسى، سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانی ئەمریکا ڕایگەیاند :”لەم هەفتەیەدا دەنگ لەسەر پڕۆژە بڕیارێک دەدرێت، کە بڕیارى شەڕی تاکلایەنە لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە لەگەڵ ئێران، سنوردار ده‌كات”.

.

بیلوسی ئاماژەی بەوەکرد، بەرپرسیارێتى کۆنگرێس بۆ چاودێریکردن چەسپاوە و پابەندکراوە و دەشبێت لەلایەن کۆنگرێسەوە هەموو بڕیارێک تاوتوێ کرابێت، بۆیە کاروبارە سەربازییەکانى ئیدارەى تڕەمپ لەگەڵ ئێراندا دەبێت لەماوەى 30 ڕۆژدا ڕابگیرێت.

.

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ئەوەشى خستەڕوو، پڕۆژە بڕیارەکە لەلایەن ئەندامێکى ئەنجومەن و لیژنەیەکى پسپۆڕ لە کاروبارى میلیشیا چەکدارەکانى شیعە لە پنتاگۆن پێشکەش دەکرێت و هاوشێوەى ئەو پڕۆژەیە دەبێت کە تیم کینى سیناتۆر پێشکەشى کردوە.

.

پێشتریش، لەکاردانەوەى کوشتنی قاسم سولەیمانیدا لەلایەن ئەمریکاوە، بیلوسی، کارەکەى بە نەگونجاو لە قەڵەمدا و بە مەترسى سەرهەڵدانى پێشهاتێکى دیکە لەدژى سەربازانى ئەمریکا لەناوچەکە زانى.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل