fbpx
Shadow Shadow

"لە سەر بڵاوبوونەوەی نامەکانی دەستی لەکارکێشایەوە"

نامەیەکی باڵیۆزی بەریتانیا: تڕەمپ لە ڕقی ئۆباما لە ڕێککەوتنە ئەتۆمیەکە کشاوەتەوە

09:05 یه‌ك شه‌ممه‌ 14 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

بەپێی ئەو نوسراوانەی باڵیۆزی پێشووی بەریتانیا لە ئەمریکا ئاشکرا کراون، دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە”ڕقی” باراک ئۆباما سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتە، لە ڕێککەوتنە ئەتۆمیەکەی ئێران کشاوەتەوە.

.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، نوسراوێکی دیکەی نهێنی سێر کیم داروک، باڵیۆزی پێشووی بەریتانیای ئاشکرا کردووە کە بۆ وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی ڕەوانە کردووە، تێیدا کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی بە تێکدانێکی دیبلۆماسی وەسف کردووە.

.

مێژووی نوسراوەکەی کیم داروک بۆ ساڵی 2018 دەگەڕێتەوە، کە بۆرێس جۆنسۆن وەزیری پێشووی دەرەوەی بەریتانیا دوای سەردانی بۆ کۆشکی سپی، داوای لە تڕەمپ کردوو لە ڕێککەوتنە ئەتۆمیەکە نەکشێتەوە.

.

بەپێی زانیارییەکانی دەیلی مەیل، لە ناوەڕۆکی نامەکەی کیم داروکدا هاتووە، پێدەچێت تڕەمپ بەهۆی کێشەی تایبەتیەوە  لە ڕێککەوتنە ئەتۆمیەکە بکشێتەوە، چونکە لە لایەن کابینەکەی ئۆباماوە ئەنجامدراوە.

.

هەروەها باسی لەوەشکردووە، کۆشکی سپی پلانێکی ستراتیژی بۆ دوای کشانەوەی لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە نیە.

.

سێر کیم داروک باڵیۆزی پێشووی بەریتانیا لە واشنتۆن، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ژمارەیەک نوسراوی تایبەت کە بۆ لەندەنی ناردوون، تێیدا تڕەمپی بە بێ توانا وەسف کردبوو دەستی لە کارکێشایەوە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل