fbpx
Shadow Shadow

"له ‌چاوه‌ڕوانى تۆدا خه‌وم لێده‌كه‌وێت"

نامەیەکى کاریگەرى كچێكى گویله‌نییه‌كانى توركیا بۆ دایكه‌ زیندانكراوه‌كه‌ى

22:47 چوار شه‌ممه‌ 30 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

كچێكى 12 ساڵان له ‌نامه‌یه‌كیدا كه‌ بۆ دایكه‌ زیندانكراوه‌كه‌ى لە تورکیا نوسیویەتى، “دایکە كاتێك له ‌قوتابخانه‌ بۆماڵه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێمه‌وه،‌ ده‌مه‌وێت بۆنت بكه‌م، به‌ڵام كه‌ ناتبینم ئیتر له‌ پشته‌وه‌ى ده‌رگاى ژورى نوستنه‌كه‌تدا له ‌چاوه‌ڕوانى تۆدا خه‌وم لێده‌كه‌وێت”.

,

ئه‌سما یاباڵاكى تەمەن 12 ساڵ کە گویلەنییە، دایکى به‌تۆمه‌تى به‌شداریكردن له ‌كوده‌تاكه‌ى  توركیا لەگەڵ برایەکى منداڵیدا، لەلایەن حکومەتى ئەو وڵاتەوە زیندانکراوە، له ‌نامه‌یەکیدا کە بۆ دایکى نوسیوە و لە میدیاکان ناوەڕۆکى نامەکەى بڵاوکراوەتەوە، بۆ دایکى نوسیوە: “كاتێك له ‌قوتابخانه‌ ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ ناتدۆزمه‌وه‌، له‌كاتى نوستندا تۆ نیت له‌ ئامێزم بگریت، زۆرجار ده‌چمه‌ پشت ده‌رگاى ژورى نوستنه‌كه‌ت و له‌وێ خه‌وم لێده‌كه‌وێت، بۆنت ده‌كه‌م، تامه‌زرۆى هه‌ردووكتان ده‌كه‌م، داوا ده‌كه‌م ڕۆژگارێك بێت كۆببینەوە‌، ئاماده‌ى یه‌كه‌مین دانیشتنى دادگاى كردنت ده‌بم به‌ پشتیوانى خودا، هیچ دڵ ته‌نگ مه‌به‌، وا ڕێكکه‌وتین”.

,

ئەسما، هەستى منداڵانە و خۆشەویستییەکەى بۆ دایکى تەنها لە نوسینى نامەکەدا دەرنەبڕیوە، وەک لە وێنەى نامەکەیدا دەرکەوتوە، لەکۆتایی نوسینکەیدا وێنەى دڵێکى پێشکەش بە دایکى کردووە.

,

فاروق ئۆغڵۆ، په‌رله‌مانتارى هه‌ده‌پە له ‌تویتێكیدا ده‌ڵیت، دایكى ئه‌و منداڵه‌ له‌گه‌ڵ منداڵه‌ ساواكه‌یدا خراوه‌ته‌ زیندانى تاكه‌كه‌سییه‌وه‌، داوایان كردووه‌ بگوازرێته‌وه‌ بۆ زیندانى ترسۆس.

,

په‌ڕله‌مانتاره‌كه‌ى هەدەپە له‌سه‌ر زارى هاوسه‌رى ئه‌و ژنه‌ زیندانیكراوه،‌ خراپى بارودۆخى ئه‌و خێزانه‌ى بۆ ڕاى گشتیى باس كردووه،‌ به‌تایبه‌ت منداڵەکانى كه‌ دوور له‌ دایكیان بۆ چه‌ندین مانگه‌ ژیان ده‌گوزه‌رێنن.

,

نوران یاباڵاك دایکى ئەسما، یه‌كێكه‌ له‌و 18 هه‌زار ژنه‌ى كه‌ له ‌زیندانه‌كانى توركیادا به‌تۆمه‌تى به‌شداریكردن له‌ هه‌وڵى كوده‌تاكه‌ى سه‌ر توركیا له‌ساڵى 2016، له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیاندا له‌ زیندانه‌كانى ئەو وڵاتەن، کە زۆربەیان سه‌ر به‌ بزاڤى خزمه‌تى عه‌بدوڵا گویله‌نن.

 

نامەیەکى کاریگەرى كچێكى گویله‌نییه‌كانى توركیا بۆ دایكه‌ زیندانكراوه‌كه‌ى

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل