fbpx
Shadow Shadow

نالیا: دەبێت حکومەتی هەرێم و دەسەڵاتی دادوەریی و دەزگا ئەمنییەکانی شاری سلێمانی وەڵامی بەپەلە و باوەڕپێکراویان هەبێت

23:04 چوار شه‌ممه‌ 16 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

پاش ئەوەى ڕۆژنامەنوس ئامانج بابانى و هاوسەر و منداڵەکەى لەلایەن چەن چەکدارێکەوە تەقەیان لێکرا و “تیرۆر”کران، دەزگاى میدیایی نالیا داواى دەکات حکومەتی هەرێم و دەسەڵاتی دادوەریی و دەزگا ئەمنییەکانی شاری سلێمانی وەڵامی بەپەلە و باوەڕپێکراویان هەبێت.

,

ڕاگەیەندراوى دەزگاى میدیایی نالیا:

,

ڕاگەیەندراوێک لە دامەزراوەی میدیایی نالیاوە

بەداخێکی زۆرەوە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە (١٦ -١٠-٢٠١٩) لە شاری سلێمانی، (ئامانج بابانی) پێشکەشکاری دیاری کەناڵی ئێن ئاڕ تی و هاوسەرەکەی (لانە محەمەد) و جگەرگۆشەکەیان (هانۆ) تیرۆرکران.

,

ئێمە لە کاتێکدا دڵتەنگی خۆمان بۆ ئەم کارەساتە گەورەیە ڕادەگەیەنین و هاوخەمی خانەوادە و هاوڕێکانیانین، داوا لە دەزگا ئەمنییەکانی شاری سلێمانی و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین دەستەبەجێ و لە زوترین کاتدا بکەرانی ئەم تاوانە قێزەونە ئاشکرابکەن و بە سزای خۆیان بگەنن.

,

ناکرێت لە شارێکی وەک سلێمانی کە هەمیشە باس لە ئاسایش و ئارامی دەکرێت بکەرانی ئەم کارە قێزەونە دەستگیرنەکرێن و دەربازیان بێت. دەبێت حکومەتی هەرێم و دەسەڵاتی دادوەریی و دەزگا ئەمنییەکانی شاری سلێمانی وەڵامی بەپەلە و باوەڕپێکراویان هەبێت بۆ ئەم کارەساتە و بکەرانی بە سزای خۆیان بگەیەنن.

,

دامەزراوەی میدیایی نالیا

١٦-١٠-٢٠١٩

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل