Shadow Shadow

"هێشتا زووە بۆ پرسی سەردانی هەولێر"

ناس کورد کۆبوونەوەی نوێنەرى پارتى لەگەڵ بەرهەم ساڵح ئاشکرا دەکات

16:30 پێنج شه‌ممه‌ 28 شوبات 2019
article image

 

ناس کورد-

 

لە کۆبوونەوە ڕاوێژکارییەکەى سەرۆککۆماردا نوێنەرى پارتى دیموکراتی کوردستان بەر لە کۆبوونەوەکە چاوى بە بەرهەم ساڵح کەوتووە، ڕاوێژکارێکى سەرۆککۆمارى عێراقیش بە هەنگاوێکى ئەرێنى ناوى دەبات.

حەسەن جیهاد ڕاوێژکارى سەرۆککۆمارى عێراق بە ناس کورد-ى ڕاگەیاند: “بەر لە کۆبوونەوەى دکتۆر بەرهەم لە گەڵ سەرکردەکانى عێراق لە گەڵ نوێنەرى پارتى دیموکراتى کوردستان هۆشیا زێبارى کۆبۆتەوە”.

ئەوەشى وت: “پێشتر پارتى گرفتى لەگەڵ سەرۆککۆماردا هەبوو و بایکۆتیان کردبوو، بەڵام لە کۆبوونەوە ڕاوێژکارییەکەى دوێنێى بەغداد خۆشبەختانە نوێنەرى پارتى “کاک هوشیار” بەشداربوو، بەر لە دەستپێکردنى کۆبوونەوەکەش چاوى بە “کاک بەرهەم” کەوتووە، ئەمەش هەنگاوێکى ئەرێنییە بۆ تواندنەوەى ئەو بەستەڵەکەى کە لە نێوان پارتى و سەرۆککۆمارى عێراقدا دروستبووە”.

ڕاوێژکارى سەرۆککۆمار لە بارەى سەردانى بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمارى عێراق بۆ هەولێر وتى: “جارێ زووە بۆ پرسى سەردانى هەولێر بەڵام ئەمە یەکەمجارە کە نوێنەرى پارتى لە گەڵ سەرۆککۆمار کۆببێتەوە، لە کاتێکدا ئەو کۆبوونوەش لە لایەن خودى سەرۆککۆمارەوە رسەرپەرشتی دەکرا”.

ئێوارەى ڕۆژى چوارشەممە لەسەر بانگێشتى سەرۆککۆمارى عێراق یەکەم کۆبوونەوەى ڕاوێژکاریى لە کۆشکى سەلام بە بەشدارى نوێنەرى لایەنە سیاسییەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەڕێوەچوو.

ناس کورد کۆبوونەوەی نوێنەرى پارتى لەگەڵ بەرهەم ساڵح ئاشکرا دەکات

ناس کورد کۆبوونەوەی نوێنەرى پارتى لەگەڵ بەرهەم ساڵح ئاشکرا دەکات

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل