fbpx
Shadow Shadow

"شیعەکان بەنهێنى کۆبوونەتەوە"

عەبدولمەهدى پلانەکەى بۆ لایەنەکان ئاشکرادەکات

14:20 یه‌ك شه‌ممه‌ 17 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

سەرچاوەیەکى سیاسی ئاگادار ڕایگەیاند، عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى عێراق ئامادەیە بۆ ئەنجامدانى گۆڕانکاریی وەزارى و گۆڕینى 13 وەزیرى کابینەکەى، هەنگاوى داهاتووش ئەنجامدانى هەڵبژاردنە لەدواى ساڵێکى دیکە.

.

سەرچاوەکە ئەمڕۆ یەکشەممە 17ى تشرینى دووەمى 2019، بە ناس کوردى ڕاگەیاند “عادل عەبدولمەهدى لەچەند ڕۆژى ڕابردوودا هێزە سیاسییەکان و مەرجەعیەتى ئاینى ئاگادارکردووەتەوە، لەسەر گۆڕانکاریی وەزارى و ئەو وەزارەتانەى کە پرۆسەکە دەیانگرێتەوە”.

.

بەوتەى سەرچاوەکە، هەنگاوى داهاتوو، پێدانى مۆڵەتێکى یەک ساڵییە، بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەخت.

.

لاى خۆیەوە، ئیحسان شەمەرى سەرۆکى سەنتەرى هزرى سیاسی ڕایگەیاند “دواى 48 کاتژمێر لەوتارەکەى سیستانى، هێزە سیاسییە شیعییەکان بەنهێنى کۆبوونەتەوە بۆ گەیشتن بەڕێککەوتن لەسەر ڕەشنوسێک”.

.

ئێوارەى دوێنێش سەرچاوەیەکى سیاسی ئاگادار بۆ ناس کوردى ئاشکراکردبوو، کە سیستانى بە عادل عەبدولمەهدى ڕاگەیاندووە، ڕشتنى هەر دڵۆپێک خوێن، حکومەت ڕوبەڕووى کێشەى گەورە دەکاتەوە.

.

بەوتەى سەرچاوەکە، هۆشدارییەکانى مەرجەعیەت، دواى تەقینەوەکانى گۆڕەپانى تەحریر بووە، کە بەهۆیەوە چەند کەسێک کوژران و برینداربوون.

.

ئاماژەى بەوەشکردبوو، هۆشدارییەکەى مەرجەعیەت بەخێرایی گەیشتووەتە فەرماندە مەیدانییەکان و ئەوانەى ماەڵە لەگەڵ ناڕەزایی خەڵک دەکەن و فەرمان بە هێزەکان کراوە بەخێرایی لەگۆڕەپانى خەلانى بکشێنەوە.

.

لەدواى سەرهەڵدانى خۆپیشاندانەکانەوە کە بەهۆیەوە تا ئێستا زیاتر لە 300 کەس کوژراون و هەزارانى دیکەش برینداربوون، عادل عەبدولمەهدى جەخت لە ئەنجامدانى گۆڕانکاریی وەزارى و چاکسازى دەکاتەوە، بەڵام هەنگاوەکانى لەو بارەیەوە خۆپیشاندەرانى ڕازینەکردووە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل