fbpx
Shadow Shadow

ئەنجومەنى باڵا چەند خاڵێک ڕادەستى سەرکردایەتى دەکات

ناس کورد کات و کارنامەى یەکەم کۆبوونەوەى ئەنجومەنى گشتى سەرکردایەتى یەکێتى ئاشکرادەکات

11:53 شه‌ممه‌ 11 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-ئەحمەد مستەفا

ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی لەکۆبوونەوەدایە و  چەند خاڵێک ڕادەستى ئەنجومەنى گشتى سەرکردایەتى ئەو حزبە دەکات کە بڕیارە ڕۆژى سێشەممە یەکەم کۆبوونەوەى ئەنجامبدات.

.

کۆبوونەوەکەى ئەنجومەنى باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی بە سەرپەرشتى کۆسرەت رەسوڵ بەڕێوەدەچێت کە دووەم کۆبوونەوەى ئەنجومەنەکەیە لەدواى هەڵبژاردنییەوە.

ناس کورد کات و کارنامەى یەکەم کۆبوونەوەى ئەنجومەنى گشتى سەرکردایەتى یەکێتى ئاشکرادەکات

بەپێی میدیاى فەرمى یەکێتى، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی چه‌ند پرسێكی ناوخۆیی حزب دوای كۆنگره‌ و ئه‌گه‌رو پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی عیراق و ناوچه‌كه‌ ده‌كرێت بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكیش یه‌كێتی به‌پلانه‌وه‌ ئاماده‌كاریی خۆی ده‌كات.

.

کۆبوونەوەکە پێش سێ ڕۆژ دێت لەیەکەم کۆبوونەوەى ئەنجومەنى گشتى سەرکردایەتى یەکێتى کە بەپێی پەیڕەوى ناوخۆى ئەو حزبە خاوەنى بەرزترین دەسەڵاتە.

.

زوبێر عوسمان ئەندامى ئەنجومەنى گشتى سەرکردایەتى یەکێتى بۆ ناس کوردى ئاشکراکرد، ڕۆژى سێشەممە کاتژمێر 11 ى پێش نیوەڕۆ، ئەنجومەنی سەرکردایەتی گەشتی کۆدەبێتەوە.

.

بەپێی زانیارییەکانى ناس کورد، لەکۆبوونەوەکەدا سەرۆک و یاریدەدەرەکانی ئەنجومەنەکە ھەڵدەبژێردرێن، ھاوکات پەیڕەو و بەپێی گونجاندنی دۆخی یەکێتى و کاری ڕێکخراوەیی دیاریدەکرێت.

.

هەروەها بڕیارە ئەمڕۆش ئەنجومەنی باڵا چەند خاڵێک پێشکەش بە سەرکردایەتی گشتی یەکێتی بکات.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل