fbpx
Shadow Shadow

ناس کورد کاتى سەردان و بەرنامەى کارى ئەو شاندەى هەرێم ئاشکرا دەکات کە بەمنزیکانە دەچێتە بەغدا

20:52 هه‌ینی 27 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

بۆ تاوتوێکردنى چەند دۆسیەیەکى هەڵپەسێردراو لەنێوان هەرێم و بەغدا، شاندێکى حکومەتى هەرێمى کوردستان سەردانى بەغدا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانى عێراق کۆدەبێتەوە.

.

عەبدولحەکیم خەسرەو، بەرپرسی دەزگای هەماهەنگی و بەدواداچوون لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەناس کوردى راگەیاند “بڕیارە دوای سەردانەکەی شاندی پەرلەمانی کوردستان بۆ بەغدا و کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراقدا، لەڕۆژانی داهاتوودا شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانى بەغدا بکات”.

.

وتیشی :”سەردانەکەی شاندەکەی حکومەتی هەرێم بۆ تاوتۆیکردنی دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانى نێوان هەردوولایە”.

.

هەر ئەمڕۆ (هەینى) لە پەراوێزى دیدارى ڕافیدەین بۆ ئاسایش و ئابووری، عەبدولحەکیم خەسرەو لەبارەى دۆخى ناوچە کێشە لەسەرەکان، رایگەیاند “چارەسەری پرسی ئەو ناوچانە تەنها لە ڕێگەی دەستور و دانوستانەوە دەبێت، نەک لەڕێگەی چارەسەری سەربازییەوە، ئەوەشی ڕویدا لە16 ئۆکتۆبەری 2017 شتێکی نامۆ بوو لە دوای پرۆسەی سیاسی لە ساڵی 2003”.

.

 

دوێنێ (پێنجشەممە، 26ى ئه‌یلولى 2019)، بە سەرپه‌رشتى ده‌زگاى میدیایى ناس كاره‌كانى دیدارى ڕافیده‌ین بۆ ئاسایش و ئابورى له‌ژێر ناونیشانى (عێراق جێگیر ده‌بێت) له‌ به‌غداى پایته‌خت، ده‌ستى پێكرد.

.

له‌دیداره‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانى عێراقى له‌هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاتى حكومى و په‌رله‌مانى و دادوه‌رى به‌شداریان تێدا كرد، سه‌ره‌ڕاى به‌شدارییه‌كى كاراى ژماره‌یه‌ك له‌شاره‌زایان و ئه‌كادیمسته‌كان و نوێنه‌رانى ده‌زگا دیپلۆماسیه‌كان له‌عێراق، هه‌ر‌وه‌ها ژماره‌یه‌ك له‌ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و پسپۆڕانى بوارى ئاسایش و ئابوورى ئامادەى به‌رچاویان هه‌بوو.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل