fbpx
Shadow Shadow

جموجۆڵ و ئازادییەکانى میدیا بەو یاسایە کۆنترۆڵکراوە

ناس کورد ڕەشنوسى پڕۆژە یاساى ئەنجومەنى باڵاى میدیا لەهەرێم بڵاودەکاتەوە [تایبەت]

12:49 دوو شه‌ممه‌ 23 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

 

بەگوێرەى ڕەشنوسى پڕۆژە یاساى دامەزراندنى ئەنجومەنى باڵاى میدیا لەهەرێمى کوردستان کە لە 14 مادە و چەندین خاڵ و بڕگە پێکهاتووە و وێنەیەکى دەست (ناس کورد) کەوتووە، ئەو ئەنجومەنە کۆمەڵیک دەسەڵاتى ڕەهاى بۆ جموجۆڵ و چالاکییە میدیاییە جۆراو جۆرەکانى هەرێم دەبێت.

.

بەگوێرەى رەشنووسەکە ئەنجومەنەکە دەسەڵاتى دەبێت بەسەر دامەزراندن و کۆتکردنى ناوەڕۆکى کارکردن و سەرچاوەى دارایى و شێوازەکانى وەرگرتنى ڕۆژنامەنووسان و دیاریکردنى پیشەى ڕۆژنامەنوسى و وەرگرتنى باج و ڕسومات لەکاتى مۆڵەتپێدان بەدامەزراندنى دەزگایەک و کۆنترۆڵکردنى ڕیکلام و باجدان لەسەرى و مۆڵەت بەکردنەوە و داخستنى نوسینگەى میدیا ناوخۆیى و جیهانییەکان و هەروەها پێدانى پێناس و دیاریکردنى ئەرک و کۆمەڵێک پابەندێتى تر بەو میدیاکارە بیانیانەى کە بەمەبەستى کارکردن دێنە هەرێمەوە.

.

 

ناس کورد بۆى دەرکەوتووە بەگوێرەى هێزى ئەم یاسایە بە جۆرێک لە جۆرەکان یاساى ڕۆژنامەگەرى ساڵى 2007ى هەرێمیش پەراوێز دەخرێت و ئەولەویەتى کارکردن دراوە بەیاساى ئەنجومەنى باڵاى میدیا، گەرچى ئاماژە بەوە کراوە کە یاساى ڕۆژنامەنوسانیش بەرکارە گەر پێچەوانەى یاساکانى ئەنجومەنەکە نەبێت.

.

لەدیباجەى ڕەشنوسى پڕۆژە یاساکەدا هاتووە “بەحوکمى ئەم یاسایە بوارى ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەگەرى و پیشەى ڕۆژنامەنوسى و ژیان و گوزەرانى ڕۆژنامەنوسان ڕێکدەخرێت، دەسەڵاتى بەسەر سەرجەم پێکهاتە و دامەزراوەو و دەزگا و سەنتەر و کۆمپانیا و ناوەندو ئامڕازەکانى میدیا و خانەى چاپ و بڵاو کردنەوە و ڕۆژنامەگەرى و پێگە ئەلیکترۆنى و ڕۆژنامەى چاپکرا و ئەلیکترۆنیەکان دەگرێتەوە، تەنها هۆکار و ئامڕاز و ئەکاونتە کەسییەکان نەبێت”.

.

لە یەکێک لەخاڵەکانى مادەى 3ى پێناسە و چەمکەکاندا هاتووە “ڕۆژنامەنوسى پیشەى ئەو کەسانەن کە لەبوارى میدیادا کار دەکەن دەگرێتەوە، کە لەدەزگایەکى بینرا و بیستراو و چاپکرا و ئەلیکترۆنى و ئاژانسێکى هەواڵ کار دەکات یا دەردەکەوێت و خاوەنى پێناسى پیشەى ڕۆژنامەگەرییە بەو مەرجەى کە دەرچووى ڕاهێنان و پێگەیاندنى ڕۆژنامەگەرى بێت کە ئەنجومەن ڕێکیدەخات یان خاوەنى یەکێک لەبڕوانامەکانى کۆلێژ یا پەیمانگاکانى ڕاگەیاندن و میدیا بێت”.

.

 

مادەى 5ى ئەنجومەنەکەش بریتیە لە 4 خاڵ و چەند بەشێک، لەخاڵى 3 هاتووە” ئەنجومەنەکە دەسەڵاتى پێدانى پێناس بەڕۆژنامەنوسانى کوردستان و بیانیەکان کە لەکوردستان کار دەکەن هەیە”.

.

لەبڕگەى (ب) هەمان خاڵدا هاتووە” ئەنجومەنەکە بڕیارى کۆتایى لەسەر مۆڵەتى دەزگا و دامەزراوە میدیاییەکانى بوارى بینراو بیسترا و ئەلیکترۆنى و ژمارەییى هەیە”.

.

لەبڕگەى (ج )یشدا هاتووە” ئەنجومەنەکە دەسەڵاتى هەیە بڕیارى کۆتایى بدات بۆ پێدانى مۆڵەتى کارکردنى نوسینگەکانى کەناڵەکانى میدیاى و بیانى و ئەنتەرناشیوناڵ لەکوردستان یان دەسەڵاتى ڕاگرتنى کارەکانیانى هەیە”.

 

.

لەبڕگەى ( د) ى خاڵى چوارەمى دەسەڵاتەکانى ئەنجومەنەکەدا هاتووە” ئەنجومەنەکە بەدواداچوون بۆ سەرچاوەى دارایى کەناڵەکانى میدیا و دەزگاکانى ڕاگەیاندن دەکات بەوەرگرتنى ڕێوشوێنى پێویست بەپێى ڕێنمایى ئەنجومەن”.

.

لەبڕگەى (ى )شدا هاتووە “وەرگرتنى تانە و شکات و بەدواداچوون و دەرکردنى بڕیار لەبوارى میدیا لەنێوان دەزگا و هاوڵاتى و ڕۆژنامەنوساندا بەگشتى ئەگەر ژیانى کەسییەکانى گرتەوە”.

.

بەپێى بڕگەیەکى ترى دەسەڵاتەکانى، ئەنجومەنەکە دەسەڵاتى دەرکردنى بڕیارى کۆتایى لەپرسەکانى (التادیب، تەمبێ) کردنى دەزگا و ڕۆژنامەنوسانى هەیە.

.

 

 

هەر یەکە لەبڕگەکانى (م، س، ع، ت)ى خاڵى چوارەمى دەسەڵاتەکانى ئەنجومەنەکە تایبەت کراوە بەوەى، ئەنجومەنەکە ماوەى ڕێکلام و دەرکردنى ڕێنمایى لەو بارەوە و نەهێشتنى دەستوەردانى دەرەکى لە میدیاکانى کوردستان و شێوازى وەرگرتنى باج و ڕسومات لەکەناڵەکانى میدیا و ئەو ڕیکلامانەى کە دەیانکات و هەرەوەها ڕێکخستنى ئابونەدان لەڕۆژنامەگەریدا بەتایبەت لەکۆمپانیاکانى پەخش و دەزگاکانى میدیایى.

.

لەمادەى 6 کە تایبەتە بەڕێوەبردنى کارەکانى ئەنجومەنەکە لەڕێگەى چەند دەزگایەکەوە، لەخاڵى حەوتەمى ئەو مادەیەدا هاتووە” ئەنجومەنەکە کار دەکات لەسەر گرێبەستى بەکۆمەڵى ڕۆژنامەنوسان لەگەڵ دەزگاکانى میدیادا”.

.

لەخاڵى 8 هاتووە” دەرکردنى ڕێنمایى بۆ ڕەخساندنى هەلى شکات و داواى هاووڵاتیان لەسەر ڕۆژنامەنوس و دەزگاکانى میدیا”.

.

لەمادەى 10 کارى لیژنەکانى ئەنجومەنەکەدا لەخاڵى چوارەمى بڕگەى یەکەمدا هاتووە” ئەنجومەن ڕێنمایى تایبەت بەچۆنیەتى دامەزراندنى دەزگاکانى میدیاى بینراو بیسترا و چاپ و نوسرا و ئەلیکترۆنى دەردەکات”.

.

لەمادەى 12ى یاساى ڕۆژنامەگەرى ساڵى 2007 یشدا هاتووە” هەموو یاساکە بەرکارە تەنها ئەو مادە و بڕگانە نەبێت کە ناکۆک دەبێت لەگەڵ ئەم یاساییە ڕێنمایەکانى ئەنجومەن بەحوکمى ئەم یاسایە و ئەولەویەتیش بۆ یاساى ئەنجومەنى باڵایە”.

.

 

بەشێکى ترى ڕەشنوسى یاساکە بۆ چۆنیەتى هەیکەلى ئەنجومەنەکە و دەرکردنى بڕیارە جۆراو جۆرەکان و هۆیەکانى دەرکردنى یاساکە تەرخانکراوە.

ناس کورد ڕەشنوسى پڕۆژە یاساى ئەنجومەنى باڵاى میدیا لەهەرێم بڵاودەکاتەوە [تایبەت] ناس کورد ڕەشنوسى پڕۆژە یاساى ئەنجومەنى باڵاى میدیا لەهەرێم بڵاودەکاتەوە [تایبەت]

ناس کورد ڕەشنوسى پڕۆژە یاساى ئەنجومەنى باڵاى میدیا لەهەرێم بڵاودەکاتەوە [تایبەت]

ناس کورد ڕەشنوسى پڕۆژە یاساى ئەنجومەنى باڵاى میدیا لەهەرێم بڵاودەکاتەوە [تایبەت]

ناس کورد ڕەشنوسى پڕۆژە یاساى ئەنجومەنى باڵاى میدیا لەهەرێم بڵاودەکاتەوە [تایبەت]

 

ناس کورد ڕەشنوسى پڕۆژە یاساى ئەنجومەنى باڵاى میدیا لەهەرێم بڵاودەکاتەوە [تایبەت]

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل