fbpx
Shadow Shadow

ناس کورد چەند بەڵگەنامەیەک لەبارەى 20 ملیار دینارەکەى سلێمانى بڵاودەکاتەوە

21:18 هه‌ینی 13 ئه‌یلول 2019
article image

 

ناس کورد –

باسوخواسى خەرجکردنى 20 ملیار دینارى پایتەختى رۆشنبیرى لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى رۆشنبیرى و هونەرى سلێمانى تادێت گەرمتر دەبێت و ناس کورد لەو بارەیەوە چەند بەڵگەنامەیەک، ئاشکرا دەکات.

.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 2014 بە فەرمانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیران بڕی 20 ملیار دیناری تەرخان کرد بۆ بوژاندنەوەی ژێرخانی هونەری شارەکە، بۆ ئەوەی لە چالاکی هونەری و بەرەپێشبردنی بواری ڕۆشنبیری و دروستکردنی هۆڵ و ناوەندی نوێی هونەری تەرخان بکرێت.

.

بەگوێرەى بەدواداچونەکانی ناس کورد لە ساڵی 2014ەوە لەنێو پەرلەمانی کوردستانەوە چەند جارێک وەزارەتی ڕۆشنبیری و بەرێوبەرایەتی ڕۆشنبیری سلێمانی ئاگادارکراونەتەوە لە چارەنوسی ئەو پارەیە بەڵام بەپێی وتەی پەرلەمانتاران وەڵامی ئەو کاتەی وەزارەتیش وەکو وەڵامەکانی ئێستایان جێگای باوەڕ نەبووە.

.

بەڵگە نامەیەک کە دەست ناس کورد کەوتوە و ڕۆژی 22ی تەموزی 2014 دەرچوێنراوە، دەریدەخات یوسف محەمەد، سەرۆکی پێشووى پەرلەمانی کوردستان لەسەر داوانامەیەکی سۆران عومەر، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی کۆمەڵ، داوای لە خودی خالید دۆسکی وەزیری ڕۆشنبیری ئەو کاتی حکومەتی هەرێم کردوە کە بە نوسراو یان ئامادەبوونی لە دانیشتنێکی تایبەتی پەرلەماندا وەڵامیان بداتەوە دەربارەی چارەنوسی ئەو 20 ملیار دینارە کە حکومەتی هەرێم بۆ سلێمانى تەرخان کردووە.

ناس کورد چەند بەڵگەنامەیەک لەبارەى 20 ملیار دینارەکەى سلێمانى بڵاودەکاتەوە

.

هەر بەگوێرەى بەڵگەنامەیەکی دیکە کە دەست ناس کورد کەوتوە، ڕۆژی 28ی تەموزی 2014 وەزارەتی ڕۆشنبیری وەڵامی پرسیارەکەی سۆران عومەر، ئەندامى پەرلەمانى کوردستانى داوەتەوە و ڕایگەیاندوە “ئەو بڕە پارەیە لە 27ی ئازاری 2014ەوە گواستراوەتەوە بۆ بەڕێوبەرایەتی ڕۆشنبیری سلێمانی و بڕی 11 ملیار و 391 ملیۆن دینار تەرخان کراوە بۆ پڕۆژەکان، بەڵام تا ئەو کاتە تەنها بەبەهای 2 ملیار و 263 ملیۆن دینار پڕۆژە جێبەجێکراوە و ئەوەی دیکەی ماوەتەوە و لەقۆناغەکانی جێبەجێکردنایە، هەروەها لیستێکی پڕۆژە جێبەجێکراو و جێبەجێ نەکراوەکانیان بۆ پەرلەمان ناردوە”.

ناس کورد چەند بەڵگەنامەیەک لەبارەى 20 ملیار دینارەکەى سلێمانى بڵاودەکاتەوە

.

بەڵام وەڵامەکانی وەزارەتی ڕۆشنبیری بۆ سۆران عومەر، جێگای بڕواپێکردنی تەواو نەبووە دووبارە لە بەرواری 23ی تشرینی دووەمی 2014، نوسراوێکی دیکەی بۆ سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ناردووە و ڕایگەیاندوە “لەمیانەی بەدواداچونمدا بۆ وەڵامەکەی وەزیری ڕۆشنبیری بۆم دەرکەوتوە کەموکوڕی زۆر هەیە لە جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانەیاندا و ژێرخانی ڕۆشنبیری سلێمانی بەو هەنگاوانە پێش ناکەوێت کە ئەوان دەینێن و تا ئێستا بڕی 17 ملیار و 630 ملیۆن دینار لەو 20 ملیار دینارە بۆ چەند پڕۆژەیەکی جێبەجێنەکراو تەرخان کراوە و پڕۆژەکان بونیان نییە، بۆیە دەبێت پەرلەمانی کوردستان لەڕێگای لیژنەکانیەوە بەدواداچوون بۆ ئەو پڕۆژانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری بکات کە کەموکورتی تێدایە و چارەنووسی ئەو پارانە بدۆزرێتەوە”.

ناس کورد چەند بەڵگەنامەیەک لەبارەى 20 ملیار دینارەکەى سلێمانى بڵاودەکاتەوە

.

پێشتریش لەمیانەى بەدواداچوونێکى ناس کوردا لەبارەى چارەنوسی ئەو 20 ملیارە، بابەکرد دڕەیی بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری سلێمانی وتی “من بەڕێوەبەری گشتیم و بەرپرسم لە خەرجکردنی ئەو پارەیە، بە ئارەزووی خۆمە چۆن خەرجی دەکەم، کێش قسە دەکات با بیکات و هەر کات یاسا داوای لێکردم ئامادەم بچمە بەردەم دادگا بۆ هەر شتێک”.

ناس کورد چەند بەڵگەنامەیەک لەبارەى 20 ملیار دینارەکەى سلێمانى بڵاودەکاتەوە

ناس کورد چەند بەڵگەنامەیەک لەبارەى 20 ملیار دینارەکەى سلێمانى بڵاودەکاتەوە

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل