fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ناس کورد پێشنیازی عەلاوی بۆ لایەنەکانی هەرێم ئاشکرا دەکات.. “وەزیرێکی ترتان بۆ دادەنێم”

15:14 هه‌ینی 21 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

لە کۆبوونەوەى لەگەڵ لایەنە کوردییەکان، عەلاوی سور بووە لەسەر دانانی وەزیری سەربەخۆ و پێشنیازی دانانی وەزیرێکی نوێی کردووە بۆ کاروباری نوێنەرایەتیکردنی هەرێم.

.

کاوە محەمەد لە گروپی 15 و ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنى گۆڕان بە ناس کوردی وت، “لە کۆبوونەوەکەدا عەلاوی جەختیکردووەتەوە کە لە کابینەکەیدا وەزیری سەربەخۆ دادەنێت و دەبێت هەرسێ وەزیرە کوردەکەش سەربەخۆ بن.”

.

کاوە محەمەد وتیشی، “لایەنە کوردییەکانی پێیان وتووە لەڕووی نەتەوەیی و نیشتمانییەوە ئێمە قەوارەیەکی جیاوازین و هەڵبژاردنیشمان کردووە و بەرکەوتەى خۆمان هەیە، بۆیە دەبێت نوێنەری خۆمان بێت، بەڵام عەلاوی ڕەتیکردووەتەوە.”

.

دەشڵێت، دواتر عەلاوی پێشنیازی کردووە وەزیرێکی نوێ بۆ کورد دابنێت بە ناوی “وەزیری نوێنەرایەتیکردنی هەرێم” و لەلایەن حزبەکانەوە دابنرێت، بەڵام بە هیچ شێوەیەک مافی دەنگدانى نابێت لە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی وەزیراندا.

.

کاوە محەمەد وتیشى “عەلاوى چاوەڕوانى وەڵامى لایەنە کوردستانییەکانە لەو بارەیەوە .”

 

ئەوە لەکاتێکدایە بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، گروپی 15 لە پەرلەمانی عێراق کە سەرجەم فراکسیۆنە کوردییەکانی دەرەوەى پارتی و یەکێتین دەنگ بە کابینەکەى محەمەد تۆفیق عەلاوی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو دەدەن ئەگەر دووشەممەى داهاتوو بخرێتە دەنگدانەوە.

.

پەرلەمانتارێک لە گروپەکە کە لە فراکسیۆنەکانی (گۆڕان، ئایندە، کۆمەڵ، یەکگرتوو، هاوپەیمانی) کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ناس کوردی وت، “ئەگەر بە فیعلی کاندیدەکانی سەربەخۆ بن، ئەوە بڕیار دراوە دەنگی پێ بدەین.”

.

ئاماژەى بەوەشکرد، “بڕیارە سبەینێ عەلاوی ناوی 19 وەزیرەکە بۆ پەرلەمانتاران ئاشکرا بکات.”

 

زیاتر بخوێنەوە: فراکسیۆنە کوردییەکانی دەرەوەى پارتی و یەکێتی دەنگ بە کابینەکەى عەلاوی دەدەن (تایبەت)

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل