fbpx
Shadow Shadow

"هەزاران هەلی کار دەڕەخسێنێت"

ناس کورد پلانى حکومەت بۆ ڕاگەیاندنى هەزار پڕۆژەى وەبەرهێنان ئاشکرادەکات

11:30 چوار شه‌ممه‌ 29 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

حکومەتى هەرێم و وەبەرهێنەران تاوتوێی ڕاگەیاندنى هەزار پڕۆژەى وەبەرهێنانیان کردووە لە سەرتاسەرى هەرێمى کوردستان بە ئامانجى ڕەخساندنى سەدان هەزار هەلى کار و گواستنەوەى هەرێم بەرەو قۆناغێکى نوێ لە بوارى وەبەرهێناندا.

.

ئەو پرسە یەکێک بوو لە تەوەرەکانى کۆبوونەوەى دوێنێ سێشەممە، 28ی کانونی دووەمی 2020، لە نێوان سەرۆکى حکومەت و وەبەرهێنەران.

.

داواکانى حکومەت لە وەبەرهێنەران

مەلا یاسین، وتەبێژى یەکێتى وەبەرهێنەرانى کوردستان بۆ ناس کوردى ئاشکراکرد، سەرۆکى حکومەت چەند داوایەکى لە وەبەرهێنەران کردووە، لەوانە هێز و توانا و قەبارەى خۆیان بخەنەڕوو، پڕۆژەى ستراتیژی ژێرخان جێبەجێبکەن، کەرتى تایبەت بەرپرسیارێتى دەرچووانى زانکۆ و پەیمانگاکان هەڵبگرێت بەتایبەتى گەنجان، سەرچاوەى داهات لە وزە و نەوتەوە بگۆڕدرێت بۆ کشتوکاڵى و پیشەسازى.

.

وتیشى “بەداخەوە کاتێک سەرۆکى حکومەت گوێی لە بۆچوونى وەبەرهێنەران گرت بۆى دەرکەوت ئێمە وەبەرهێنەرى باشمان نییە بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەى ستراتیژیى، وەبەرهێنەران زۆر لاوازن، هەر وەبەرهێنەرێک قسەیکرد بۆ بەرژەوەندى تایبەتى خۆى قسەیکرد”.

.

زیاتر بخوێنەوە: مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی لەبارەى بێکاری چ داواکارییەکیان لە وەبەرهێنەران کردووە؟

.

مەلا یاسین ڕونیکردەوە کە “وەبەرهێنەر هەبووە باسى ئەوەیکردووە زەوییەکى هەیە و ڕێگەنادەن بیرى تێدا لێبدات، یان هەبووە باسى ئەوەیکردووە دەیەوێت هێڵى شەمەندفەر دروستبکات، بەڵام حکومەت یارمەتى نادات، ئەو پێویستى بەو قسانە نەبوو، بەڵکو دەیویست بزانێت چی بکەین بۆ ئەوەى پرۆژەى ژێرخان جێبەجێبکرێن و چۆن گەنجان و لاوان دابمەزرێنین و بەدیلى وزە بدۆزینەوە”.

ناس کورد پلانى حکومەت بۆ ڕاگەیاندنى هەزار پڕۆژەى وەبەرهێنان ئاشکرادەکات

.

داواکانى وەبەرهێنەران لە حکومەت

لە کۆبوونەوەدا وەبەرهێنەران چەندین داواکارییان ئاراستەى حکومەت کردووە، وەبەرهێنەرانى هەردوو پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە 18 خاڵیان خستووەتەڕوو.

.

مەلا یاسین باسى لەوەکرد، خاڵەکانیان تایبەت بووە بە رێگرییەکانى بەردەم گەشەى ئابورى هەرێم، حکومەت بڕیاری دا لەمەودوا خۆى بەگژ ئەوانەدا بچێتەوە کە بەرتیل وەردەگرن و ڕێگریى دروستدەکەن.

.

هەزار پڕۆژەى وەبەرهێنان

جێبەجێکردنى هەزار پڕۆژەى وەبەرهێنانى هەمەجۆر لە سەرتاسەرى هەرێم تەوەرێکى کۆبوونەوەکە بووە و بڕیارە بەم نزیکانە ڕابگەیەنرێت.

.

مەلا یاسین وتى “بەپێی نەخشەى وەبەرهێنان حکومەت هەزار پڕۆژەى هەمەجۆر کە بەزۆرى پڕۆژەى ژێرخانن ڕادەگەیەنێت، بەتایبەتى لە سێکتەرەکانى پیشەسازى و کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و ڕێگاوبان و بەنداوەکان”.

ناس کورد پلانى حکومەت بۆ ڕاگەیاندنى هەزار پڕۆژەى وەبەرهێنان ئاشکرادەکات

.

وتیشى “وەبەرهێنەران دەبێت خۆیان ئامادەبکەن بۆ ئەو پڕۆژانە، کە هەزاران هەلى کار دەڕەخسێنێت، هەر پڕۆژەیەک 100 هەلى کار بڕخسێنێت، 100 هەزار هەلى کار دەکات”.

.

مەلا یاسین پێیوایە، دوو هەفتەى دیکە پڕۆژەکان ڕادەگەیەنرێن و لە کفرییەوە هەتا زاخۆ دەگرێتەوە و جەختیشیکردەوە کە بە ڕاگەیاندنى ئەو پڕۆژانە هەرێمى کوردستان دەچێتە قۆناغێکى نوێوە لە بوارى وەبەرهێناندا.

.

قەرزەکانى سەر وەبەرهێنەران

تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەى نێوان حکومەت وەبەرهێنەران تایبەت بووە بە قەرزەکانى حکومەت لە وەبەرهێنەران کە حکومەت بڕیاریداوە وەریان بگرێتەوە.

.

بەوتەى مەلا یاسین، سەرۆکى حکومەت بە ڕوونى وتویەتى کە ئەوان وەکو حکومەت قەرزارى سەرمایەدارەکانن، سەرمایەدارەکانیش بەشێکیان قەرزارى حکومەتن، ناشکرێت لە ئێستادا دەستبکەن بە فرۆشتنى ئەو موڵکانەى وەکو زەمانەتى پڕۆژەکان دیاریکراون، چونکە موڵکەکان 10%ى قەرزەکان دەکات.

ناس کورد پلانى حکومەت بۆ ڕاگەیاندنى هەزار پڕۆژەى وەبەرهێنان ئاشکرادەکات

.

“سەرۆکى حکومەت خۆى لەگەڵ ئەو بۆچوونەدا نەبوو کە هەندێ لە میدیاکان و بەرپرسان لەو بارەیەوە باسى دەکەن، لە هەمانکاتدا حکومەت خۆى ئیعتیرافی کرد کە قەرزێکى زۆرى کۆمپانیا و بەڵێندەرەکانی لەسەرە، نابێت حکومەت تەنها قەرزى خۆى وەرگرێتەوە و قەرزەکانى سەر خۆى نەداتەوە”، مەلا یاسین وایوت.

.

باسى لەوەشکرد، هەندێ لە کۆمپانیاکان دەستیانکردووە بە پێدانەوەى قەرزەکان، هەندێکیشیان ئیجرائاتیان لەگەڵدادەکرێت، هەندێ دیکەشیان مەقاسەیان بۆ دەکرێت.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل