fbpx
Shadow Shadow

ناس کورد وردەکاری دانانى سیستمی پێوەرى زیرەک بۆ کارەبای نیشتمانی ئاشکرا دەکات

20:34 شه‌ممه‌ 28 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد –

دانانى سیستمى پێوەرى زیرەک بۆ کارەباى نیشتیمانى لە هەرێمى کوردستان کەوتە بوارى جێبەجێکردن و لەپاش ئەوەى هەفتەى رابردوو سیستمەکە لە پارێزگاى دهۆک تاقیکرایەوە لە سبەینێوە لە هەرێمى کوردستان دەست بە جێبەجێکردن و دانانى دەکرێت.

.

 

ئومێد محەمەد، وتەبێژى وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند”سیستمی پێوەری زیرەک بۆ کارەبا، حکومەتی هەرێم بە تەواوەتی پلان و بودجەی بۆ دابین کردوە و لە هەر سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان جێبەجێدەکرێت”.

.

وتیشى، دانانی سیستمەکە بەسەر پێنج زۆندا دابەشکراوە و لە ئێستادا لە زۆنی یەکەم لە دهۆک دەستیان پێکردوە و سبەینێش (یەکشەممە) لە زۆنی دووەم لە سلێمانی و ڕۆژانی دیکەش لە زۆنەکانی هەولێر و هەڵەبجە و گەرمیان دەستپێدەکات و لەماوەی 18 مانگی داهاتودا تەواو دەبێت.

.

وتەبێژى وەزارەتى کارەبا روونیکردەوە، سیستمەکە لەبڕێکی دیاریکراودا سنوری بەکارهێنانی کارەبا لەلایەن هاووڵاتیانەوە دادەنێت و ڕێگا نادات کە هاووڵاتیان کارەبای زیادە بەکاربهێنن و هەر هاووڵاتییەکیش کارەبا زۆر بەکاربهێنێت ئەوا پارەی زیاتر بۆ دێتەوە.

.

وتیشى “رێگریکردنى سیستمەکە لە زیاد بەکارهێنانى کارەبا لەلایەن هاووڵاتیانەوە بەجۆرێک داڕێژراوە کە جۆزەیەک لەناو ماڵەکان دادەنرێت و لەکاتی زۆر بەکارهێناندا جۆزەکە هەڵدەستێتەوە”.

.

سیستمەکەی وەزارەتی کارەبای هەرێم لە سبەینێوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و لەو گەڕەکانەى کە سیستمەکەیان بۆ دەبەسترێت لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی تا 5:00 ى ئێوارە كارەبای نیشتمانی و موەلیدەیان نابێت بۆ ئەوەی بەبێ مەترسی کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی کارەبا بتوانن کارەکانیان بکەن.

.

وتەبێژى وەزارەتى کارەبا بۆ ناس کوردى روونکردەوە، تا ئێستا نرخ بۆ ئەمپێرەکان دانەنراوە بەڵام لەداهاتوودا سەرجەم وردەکارییەکانی کۆتایی دێت و بۆ هاووڵاتیان ڕووندەکرێتەوە.

.

جەختیشى کردەوە “بە دڵنیاییەوە سیستمێکی سەرکەوتو و باش دەبێت چونکە سیستمەکە هێندە فراوانە کە چەندین کۆمپانیا پێکەوە سەرقاڵی بەڕێوەبردنی پڕۆژەکەن”.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل