fbpx
Shadow Shadow

چۆن ژنانی داعش هاوکار بوون لە کوژرانى بەغدادى؟

ناس کورد وردەکاری تەواوی کوشتنی بەغدادی بڵاودەکاتەوە

17:41 یه‌ك شه‌ممه‌ 27 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ڕۆژى 9ى ئه‌م مانگه‌، دواى هه‌ڵهاتنیان له‌سوریا ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى داعش كه‌ ژنیشیان له‌گه‌ڵدابوو له‌ناوچه‌ سنورییه‌كانه‌وه‌ دزه‌ ده‌كه‌نه‌ ناو سنورى پارێزگاى نه‌ینه‌واوه‌، دواى كوشتنى پیاوه‌كانیان ئه‌و گروپه‌ ده‌بنه‌ هۆى دركاندنى زانیارى له‌سه‌ر ترسناكترین تیرۆریستى سه‌ده‌ و شوێنه‌كه‌ى ئاشكرا ده‌بێت و ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆى كوژرانى.

.

له‌سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگاداره‌وه‌ ناس كورد ته‌واوى ورده‌كارییه‌كه‌ى ئۆپه‌ڕاسیۆنى كوژرانى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى به‌ده‌ستكه‌وتووه‌، به‌گوێره‌ى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ چه‌ند ڕۆژێكه‌ پلانى ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه‌ دارێژراوه‌ و له‌و پێناوه‌شدا شانه‌یه‌كى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوو ده‌زگاى هه‌واڵگرى عێراق و ئه‌مریكاى بۆ پێكهێنراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى پلان بۆ ته‌واوى ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه‌ دابڕێژن.

ناس کورد وردەکاری تەواوی کوشتنی بەغدادی بڵاودەکاتەوە

.

له‌ئۆپه‌ڕاسیۆنێكى ته‌واو وردى سه‌ربازیدا، هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌ 9ى ئه‌م مانگه‌دا توانیان ته‌واوى ئه‌ندامانى ئه‌و گروپه‌ به‌بێ كوشتنى ژنه‌كانیان لەناوبەرن، دواى ئه‌وه‌ش بۆ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ده‌ركه‌وت ئه‌و ژنانه‌ى له‌گه‌ڵ گروپه‌كه‌دا بوون په‌یوه‌ندیه‌كى باشیان له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنانه‌شدا هه‌یه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌بوبه‌كردان و ئه‌مڕۆ (یەکشەممە) له‌ئیدلیب كوژران.

.

به‌گوێره‌ى زانیارییه‌ هه‌واڵگرییه‌كانى عێراق، ئه‌و ژنانه‌ دانیان به‌وه‌دا ناوه‌ له‌گه‌ڵ ژنانى ده‌رووبه‌رى ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادیدا په‌یوه‌ندیه‌كى زۆر باشیان هه‌یه‌ و له‌و باره‌‌وه‌ زانیارى ته‌واویان داوه‌ته‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان به‌تایبه‌تى له‌سه‌ر شوێنى مانه‌وه‌ و جموجۆڵه‌كانى به‌غدادى له‌شارى ئیدلیب.

.

به‌گوێرەى دانپێدانه‌كانى یه‌كێك له‌و ژنانه‌، به‌غدادى ده‌مێكه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ نه‌ژیاوه‌ كه‌ تازه‌ بۆى ڕۆشتووه‌ له‌ئیدلیب ئه‌وه‌ش له‌ترسى به‌دوو كه‌وتنى له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئەمریکا‌وه‌، یه‌كێك له‌و ژنانه‌ زانیارى وردى له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌ كه‌ ژنه‌كانى به‌غدادى تێدایه‌ و پاسه‌وانى ده‌كرێن، دركاندووه‌ و باسى له‌وه‌ش كردووه‌ به‌مدوایانه‌ بۆ ئه‌وه‌ى شوێنه‌كه‌ى ئاشكرا نه‌كرێت و هه‌روه‌ها به‌مه‌به‌ستى ده‌ستڕاگه‌یشتنى به‌پاره‌ به‌غدادى په‌ناى بردووه‌ته‌ به‌ر به‌كارهێنانى ژنان.

ناس کورد وردەکاری تەواوی کوشتنی بەغدادی بڵاودەکاتەوە

.

ژنه‌كه‌ ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه‌، به‌غدادى چه‌ند ماڵێكى هه‌بووه‌ له‌ئیدلیب له‌گه‌ڵ هه‌ندێ سه‌ركرده‌ى ترى داعشدا ناو به‌ناو تیایاندا ماونه‌ته‌وه‌ و هه‌موو كاتێكیش به‌غدادى پشتێنى بۆمبڕێژكراوى له‌خۆى به‌ستووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى خۆى ئاماده‌ بكات بۆ ته‌قینه‌وه‌.

.

سه‌رچاوه‌‌ ئاگاداره‌كه‌ى ناس كورد ده‌شڵێت، دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و زانیارییه‌ هه‌ستیارانه‌ به‌ده‌ستكه‌وتوون، گه‌یه‌نراونه‌ته‌ ده‌زگا ئه‌منیه‌كان و شانه‌یه‌كى هاوبه‌ش له‌نێوان ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مریكا و هه‌واڵگرى عێراقى بۆ پێكهێنراوه‌ و ئامانجى ئه‌و شانه‌یه‌ش سه‌رى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى بووه‌.

.

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، پلاندانان و چاودێرییه‌كان له‌و كاته‌وه‌ ده‌ستیانپێكردووه‌ كه‌ زانیارییه‌كان به‌ده‌ستگه‌یشتوون  و ده‌ستبه‌جێ له‌گه‌ڵ هه‌واڵگرى ئه‌مریكیدا كه‌وتوونه‌ته‌ كار و دواتریش كاتژمێرى سفر دیارى كراوه‌ و به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆش پلانه‌كه‌ جێبه‌جێ كراوه‌.

.

دوابه‌دواى بڵاو بوونه‌وه‌ى هه‌واڵى كوشتنى به‌غدادیش وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق ڕایگه‌یاند، ده‌مێكه‌ هێزه‌ ئه‌منى و هه‌واڵگرییه‌كانى عێراق و ئه‌مریكا به‌دواى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادییه‌وه‌ن و كوشتنیشى چاوه‌ڕوان كراو بوو.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل