fbpx
Shadow Shadow

کوژراو و بریندار هەیە

ناس کورد وردەکاری تەقینەوەکانی شاری کەرکوک بڵاودەکاتەوە

23:06 پێنج شه‌ممه‌ 30 ئایار 2019
article image

ناس کورد-

دوای ڕوودانی چەند تەقینەوەیەکی یەک لەدوای یەک پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاند تا ئێستا ئاماری زیانەکان نەزاندراوون، بەڵام بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان زیاتر لە 10 هاوڵاتی کوژران و برینداربوون.

.
ئەفراسیاو کامیل، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند: “بەدیاریکراوی پێنج تەقینەوە ڕوویانداوە و سەرجەمیان لە ماوەی 20 خولەکدا بووە لە ڕێگای بەغدا و شەقامی قودس کە قەرەباڵغترین شوێنەکانی کەرکوکن”.

.

وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک ئاماژەی بەوە کرد، تا ئێستا ئاماری وردی قوربانییەکان نەزانراوون، بەڵام بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ژمارەی کوژراو و بریندارەکان 10 کەسی تێپەڕاندووە.

.

ئەمە لەکاتێکدایە، کەمێک پێش ئێستا شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی کەرکوک ڕایگەیاند، شه‌ش بۆمبی چێنراو له‌ شه‌قامه‌كانی قودس و پارێزگا و رێگای به‌غدا له‌ كه‌ركوك ته‌قینه‌وه‌ و دوو بۆمبی دیكه‌ش له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ پوچه‌ڵكرانه‌وه‌، به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ هاوڵاتیان و كارمه‌ندانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان برینداربوون.

.
وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک ڕوونیشیکردەوە، زۆرینەی هێزە ئەمنییەکانی شاری کەرکوک خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و لە شوێنی ڕووداوەکەن، بۆ دووبارەنەبوونەوەی هەر حاڵەتێکی نەخوازراوی دیکە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل