fbpx
Shadow Shadow

عێراق: بڕیاری دەرکردنى هێزە بیانییەکان هەرێمیش دەگرێتەوە

ناس کورد هەڵوێستى وەزارەتى پێشمەرگە ئاشکرادەکات

11:49 شه‌ممه‌ 18 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

 

وتەبێژى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق ڕایگەیاند، بڕیاری دەرکردنى هێزە بیانییەکان لە عێراق، هەرێمى کوردستانیش دەگرێتەوە، ئەمینداری گشتى وەزارەتى پێشمەرگەش  دەڵێت پابەندن بە بڕیارەکانى عێراقەوە.

.

عەبدولکەریم خەڵەف وتەبێژى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق بە  ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقییەى رایگەیاندووە “بریاری دەرکردنى هێزە بیانییەکان بڕیارێکى سیادییە و هەموو خاکى عێراق دەگرێتەوە، بە هەرێمى کوردستانیشەوە چونکە بەشێکە لە عێراق”.

.

وتیشى “هەرێم کێشەى لەگەڵ ئەمەدا نییە”.

.

رۆژى هەشتى ئەم مانگە پەرلەمانى عێراق لەکۆبوونەوەیەکدا کە فراکسیۆنە کوردستانى و سونییەکان بایکۆتیان کرد بڕیارێکى پەسەندکرد بۆ دەرکردنى هێزە بیانییەکان لە عێراق، بەرپرسانى باڵاى هەرێمیش بڕیارەکەیان بە “پەلە و خراپ” ناوبرد.

.

جەبار یاوەر ئەمینداری گشتى وەزارەتى پێشمەرگە تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند “هەر بریارێک کە پەیوەست بێت بە پاراستنی سیادەى وڵاتی عێراقەوە هەموو عێراق دەگرێتەوە بە هەرێمى کوردستانیشەوە”.

.

وتیشى “هەرێمى کوردستان خۆى ناتوانێت هیچ ڕێککەوتنێکى سەربازيی لەگەڵ وڵاتان بکات بە بێ گەڕانەوە بۆ حکومەتى عێراق، بۆیە هەر بڕیارێک لەوبارەیەوە لە ناوەندەوە دەربچێت هەرێمیش دەگرێتەوە”.

.

لەدواى دەرکردنى بڕیارەکەى پەرلەمانەوە، ئەمریکا جەختیکردەوە کە گفتوگۆ ناکەن لەسەر کشانەوەى هێزەکانیان لە عێراق، بەڵام دەسەڵاتدارانى عێراق سورن لەسەر جێبەجێکردنى بڕیارەکە.

.

وتەبێژى فەرماندەى گشتى هێزەچەکدارەکانى عێراق وتى “لایەنى ئەمریکی کاتى دیارینەکردووە بۆ دەرچوونى هێزەکانیان لە وڵات”.

.

لەبارەى هەواڵی ڕاگرتنى کارە سەربازییەکانى ئەمریکا لە عێراق، عەبدولکەریم خەڵەف باسى لەوەکرد، فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکان ڕەزامەند نەبووە لەسەر راگرتنى ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانى ئەمریکا لە عێراق.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل