fbpx
Shadow Shadow

ئامانجى سەردانەکەى هەرێم بۆ بەغدا

ناس کورد هەڵوێستى هەرێم لەبارەى گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا ئاشکرادەکات

20:00 هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

نوێنەرى حکومەتى هەرێم لە بەغدا ڕایگەیاند، سبەینێ وەفدێک لە هەرێمەوە دەچێتە بەغدا و تێگه‌یشتنێكى باش هه‌یه‌ بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن، بەڵام هەموو شتێک نە بە دڵى ئەوان و نە بەدڵى عێراق نابێت.

.

دوێنێ سامر غەزبان وەزیرى نەوتى عێراق لەچاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاندبوو، هەرێمى کوردستان لە ساڵى داهاتوودا پابەند دەبێت بە ڕادەستکردنى نەوت بە بەغدا، بۆ وەرگرتنى ئەو بڕە نەوتەش ئامادەکارییان دەستپێکردووە.

.

قسەکانى غەزبان لەکاتێکدایە، بڕیارە سبەینێ وەفدێکى هەرێم بچێتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانى عێراق پرسى ڕێککەوتن لەسەر نەوت و بودجە تاوتوێ بکەن، پێش ئەوەى حکومەتى عێراق پڕۆژەى بودجەى ساڵى داهاتوو ڕادەستى پەرلەمان بکات.

.

فارس عیسا نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له ‌به‌غدا به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند “سه‌ردانه‌كه‌ى وه‌فدى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ به‌غدا بۆ پرسى به‌شه‌ بودجه‌ى هه‌رێمە له ‌پڕۆژە یاسای بودجه‌ى ساڵى 2020 ى  حكومه‌تى فیدراڵ”‌.

.

تا ئێستا پشکى هەرێم لە بودجەى ساڵى داهاتووى عێراق دیارینەکراوە و وەستاوەتە سەر ڕێککەوتنى هەردولا لەسەر پرسى نەوت، بەغدا دەیەوێت هەرێم پابەندبێت بە ڕادەستکردنى بڕى 250 هەزار بەرمیلى ڕۆژانە، تا پشکەکەى لە بودجە جێگیر بکات.

.

بەرپرسانى هەرێم دەیانەوێت پشکى هەرێم لە بودجەى ساڵى داهاتوو لە پشکەکەیان لە بودجەى ئەمساڵدا کەمتر نەبێت کە بە %12.8 دیاریکراوە، بەڵام بەهۆى ڕادەستنەکردنى نەوتەوە لەلایەن هەرێمەوە، بەغدا تەواوى پشکەکەى ڕادەسى هەرێم نەکرد و تەنها مانگانە 454 ملیار دینارى بۆ موچەى فەرمانبەران نارد.

.

فارس عیسا وتیشى “سه‌ردانى شاندەکەى هەرێم، ته‌واوكه‌رى سه‌ردانه‌كانى دیكه‌ن كه‌ له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌ڕێوه‌چوون، سبه‌ینێش له‌سه‌ر پێشنیازێكى حكومه‌تى هه‌رێم و چه‌ند پێشنیازێکى حكومه‌تى به‌غدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تر ئه‌نجامده‌درێت”.

.

باسى لەوەشکرد، تێگه‌یشتنێكى باش هه‌یه‌ به‌ڵام هه‌موو شتێك ئاسان نییه‌، “هه‌موو شتێك نه‌ به‌دڵى ئێمه‌ ده‌بێت نه‌ به‌دڵى ئه‌وانیش ده‌بێت، به‌ڵام له‌كۆتاییدا هه‌ر ده‌بێت بگه‌ینه‌ ڕێكکه‌وتن”.

.

له‌باره‌ى ئه‌و تێبینیه‌ى كه‌ زۆرجار به‌رپرسانى حكومه‌تى فیدراڵ له‌ به‌رامبه‌ر هه‌رێمدا هه‌یانه‌ و ده‌ڵێن “هه‌رێم نه‌وتى ڕاده‌ستنه‌كردووه‌ و پابه‌ندى یاساى بودجه‌ نه‌بووه‌”، نوێنه‌ره‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم وتى “هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كى تر قه‌ره‌بووى ئه‌و كاره‌ى كردووه‌ته‌وه،‌ ڕاسته‌ نه‌وتى ڕاده‌ستنه‌كردووه‌، بەڵام  قه‌ره‌بووى زیانى نه‌وته‌كه‌ى بۆ ماوه‌ى ساڵێك داوه‌ و بودجه‌كه‌ى له‌ 19 تریلیۆنه‌وه‌ كراوه‌ته‌ پێنج تریلیۆن دینار”.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل