fbpx
Shadow Shadow

ناس کورد هۆکاری بەجێهێشتنى هۆڵى کۆنگرە لەلایەن جەعفەر شێخ مستەفا و عومەر فەتاح ئاشکرادەکات

15:45 دوو شه‌ممه‌ 23 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

دەنگدانی ئەندامانی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی بە کاندیدانی ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی بەردەوامە و کەمێک بەر لەئێستا، جەعفەر شێخ مستەفا و عومەر فەتاح، ئەندامانی کۆنگرەی چوارەم و مەکتەبی سیاسیی پێشوی یەکێتی هۆڵی کۆنگرەکەیان، جێهێشت.

.

ئەحمەد مستەفا، پەیامنێری ناس کورد لە بەردەم هۆڵى کۆنگرەى یەکێتى ڕایگەیاند :”ڕۆشتنی ئەو دوو بەرپرسەی یەکێتی بەهۆی ئەوە بووە، کە دەنگدانی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پێشووی یەکێتی بە کاندیدەکان کۆتایی هاتووە”.

.

هاوکات ڕەتیشیکردەوە، بەهۆی دروستبوونی کێشەوە کۆنگرەیان جێهێشتبێت و جەختیکردەوە، بەهۆی ئەوەی کاری ئەوان تەواو بووە، کۆنگرەیان جێهێشتووە.

.

هاوکات لەتیف شێخ عومەر، ئەندامی کۆنگرەی یەکێتی و وتەبێژی پێشووی ئەو حزبە، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند :”بەهۆی ئەوەی کاندیدەکان زۆرن، دەنگدانەکە بەشێوەیەکی خاو بەڕێوەدەچێت و چاوەڕێدەکرێت، تا درەنگانی شەو بخایەیەنێت و پێناچێت ئەمشەو دەنگەکان جیابکرێنەوە”.

.

سەبارەت بە جێهێشتنی کۆنگرە لەلایەن بەشێک لە ئەندامانی کۆنگرەوە، لەتیف شێخ عومەر، ڕوونیکردەوە :”دەنگدانی ئێمە تەواو بووە و هیلاکین و دەمانەوێت هۆڵەکە چۆڵ بێت بۆ ئەندامانی دیکە”.

.

ئەمڕۆ سێیەمین ڕۆژی کارەکانی کۆنگرەى چوارەمی یەکێتییە و تیایدا، ئەندامانى ئەنجومەنى سەرکردایەتى گشتى ئەو حزبە هەڵدەبژێردرێن، پاش ئەوەى دەنگدانی پێشمەرگە دێرینەکان و ئەندامانی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆتایی هات، ئێستا دەنگدانی ئەندامانی پێشووی سەرکردایەتی دەستپێدەکات.

.

بەگوێرەى پەیڕەوى ناوخۆى یەکێتى کە لەلایەن کۆنگرەوە پەسەندکراوە، ئەندامانى ئەنجومەنى سەرکردایەتى گشتى لە 121 کەس پێکدێت و بە هەڵبژاردن لە کۆنگرە دیاریدەکرێن، بەڵام لەبەرئەوەى هەریەکە لە بەرهەم ساڵح و قوباد تاڵەبانى و ڕێواز فایەق لە یەکەم ڕۆژى کۆنگرەدا بە ئەندامى ئەنجومەنى سەرکردایەتى گشتى هەڵبژێردران، کێبڕکێکەى ئەمڕۆ لەسەر 118 ئەندام دەبێت و 400 کەس کاندیدن بۆ وەرگرتنى ئەو پۆستانە.

 

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل