fbpx
Shadow Shadow

ناس کورد هۆکارى نەدانى مووچەى وەزارەتى پێشمەرگە ئاشکرا دەکات..دابەشکردنى مووچە راگیراوە؟

18:30 یه‌ك شه‌ممه‌ 06 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

لەگەڵ ئەوەى بڕیار بوو ئەمڕۆ (یەکشەممە) وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان مووچەى وەزارەتى پێشمەرگە و لیواکان دابەش بکات بەڵام بەبێ هیچ روونکردنەوەیەک مووچەکە دابەش نەکرا و پەرلەمانتارێکى پارتیش رەتیدەکاتەوە پڕۆسەى دابەشکردنى مووچەى مانگى 7 لە هەرێم راگیرابێت وەک ئەوەى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە.

.

 

لیزا فەلەکەدین کاکەیى، ئەندامى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى کوردستان بە ناس کوردى راگەیاند “هەواڵى راگرتنى دابەشکردنى مووچەى مانگى تەمووزى فەرمانبەرانى هەرێم راست نییە و ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە”.

.

لەبارەى هۆکارى دابەشنەکردنى مووچەى وەزارەتى پێشمەرگە و لیواکان ئەمڕۆ، کاکەیى ئاماژەى بەوە کرد “پێشتریش بەهۆى کێشەى تەکنییکەوە دابەشکردنى مووچەى مانگانە دواکەوتووە و کێشەى تەکنیکى واى کردووە رۆژێک بە نموونە دوابکەوێت دابەشکردنەکەى”.

.

جەختیشى لەسەر ئەوە کردەوە “هیچ بڕیارێک بۆ راگرتنى مووچە لەئارادا نییە”.

.

ئەو پەرلەمانتارە نەیشاردەوە ئەو دۆخەى کە لە عێراقدا هەیە ئەگەر بەردەوام بێت جگە لەوەى کاریگەرى لەسەر عێراق جێدەهێڵێت بەهەمان شێوە کاریگەرى دەبێت لەسەر هەرێمى کوردستان.

.

.

هاوکات سەرچاوەیەکى بەرپرس لە وەزارەتى پێشمەرگە بە ناس کوردى وت “بەهۆى کێشەیەکى تەکنیکییەوە ئەمڕۆ (یەکشەممە) مووچەى وەزارەتى پێشمەرگە دابەش نەکرا و لەگەنجینەوە ئاگادارکراووینەتەوە کە سبەینێ (دووشەممە) وەزارەتى پێشمەرگە و لیواکان مووچەى مانگى 7 وەردەگرن”.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل