Shadow Shadow

دڵشاد عومەر لەسەرچی لەپۆستەکەی لادراوە؟

ناس کورد نووسراوەکانى لەکارلادانى دڵشاد عومەر بڵاودەکاتەوە

20:26 هه‌ینی 12 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

ناس کورد هۆکاری دوورخستنەوەی دڵشاد عومەر لەپۆستی بەڕێوەبەری گشتى پەروەردەی سلێمانی ئاشكرا دەکات و زانیاری نوێش لەبارەی کەیسەکەوە، بڵاودەکاتەوە.

.

بەپێی چەند بەڵگەنامەیەک کە دەست ناس کورد کەتووە، رۆژی 7ی تەمووزی 2019، لە فەرمانێکدا قوباد تاڵەبانی، جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە پشتبەستن بە بڕگەی 2 لەمادەی 17 لە یاسای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ژمارە 3ی ساڵی 1992ی هەموارکراو، بڕیاریداوە بە بەخشینی (لادان) دڵشاد عومەر لە پۆستەکەی و گواستنەوەی بۆ سەر میلاکی دیوانی وەزارەتی پەروەردە بەپلەی بەڕێوەبەری گشتی.

.

بڕیارەکە ئاڕاستەی وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم کراوە و دواترو لە ڕۆژی 9ی تەمووزی 2019، بە فەرمانێکی وەزاری، پشتیوان سادق، وەزیری پێشووی پەروەردەی حکومەتی هەرێم، دڵشاد عومەر لە پۆستەکەی لاداوە و ئاماژە بەوەشکراوە، فەرمانەکە لەڕۆژی دەرچوونییەوە کاری پێدەکرێت.

.

ناس کورد لە سەرچاوەیەکەوە زانیویەتی، بڕیارەکە لە ئەنجومەنی وەزیران ڕاگیراوە و لەئێستادا کاری پێناکرێت.

.

سەرچاوەکە ئەوەشی بە ناس  کورد ڕاگەیاند، هۆکاری دوورخستنەوەی دڵشاد عومەر سیاسییە و پەیوەندی بە پۆستی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی دەربەندیخانەوە هەیە، چونکە پێشتر داوای لە وەزارەتی پەروەردە و پارێزگاری سلێمانی کردووە مامەڵەی لەگەڵدا نەکەن، چونکە بە بڕیاری حاکم قادر دانراوە.

.

بەپێی ئەو نوسراوەی کە دەست ناس کورد کەتووە، ڕۆژی 15ی نیسانی 2019 دڵشاد عومەر نوسراوێکی ئاڕاستەی وەزیری پەروەردە کردووە کە تیایدا ئاماژە بە بڕیاركی حزبی دەکات لە دانانی بەڕێوەبەری پەروەردەی دەربەندیخان و دەڵێت:” لە ڕۆژی 13ی نیسانی 2019 بە فەرمانی حاکم قادر، لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی یەکێتی، بەبێ رەزامەندی بەڕێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى سلێمانی فەرمانی دەستبەکاربوون بۆ (هاوار حەمید مەجید) وەک بەڕێوەبەرى پەروەردەى دەربەندیخان دەرکراوە.

.

دڵشاد عومەر بە دوو نووسراوی جیاواز وەزارەتی پەروەردە و پارێزگای سلێمانی لەو کارە “نایاسایی”ەی حاکم قادر ئاگادارکردووەتەوە و داوایکردووە، مامەڵە لەگەڵ ئەو کەسەدا نەکەن، چونکە بە فەرمانی حزبی دانراوە و هیچ پاڵپشتیەکی یاسایی نییە.

.

بەپێی نووسراوەکانی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، بەفەرمانی حاکم قادر دەستبەکاربوون بۆ (هاوار حەمید) کراوە و لە جێگەی (شاهۆ ئەحمەد حەسەن) بەڕێوەبەری پەروەردە بە وەکالەت دانراوە، ئەوەشی بە کارێکی نایاسایی و نابەرپرسانە و بەزاندنی هەموو پیرۆزییەکانی یاساو رێنماییەکانی حکومەت و دەستوەردانی راستەوخۆ لە کاری حکومداریی ناوبردووە.

.

دڵشاد عومەر لە نوسراوەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەوە چەندینجارە کاری لەوشێوەیە دووبارە دەبێتەوە وەک لابردنی بەڕێوەبەری قوتابخانەی سابیس و دانانی یاریدەدەری زیادە بۆ قوتابخانەی تر، بۆ ئەوەش داوای گرتنەبەرى رێکاریی یاسایی لە وەزارەتی پەروەردە دەکات بەرامبەر ئەو دەستوەردانە حزبییانەی بەرپرسانی یەکێتی.

.

لە بەرامبەردا رێبوار ئەحمەد بازیانی، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە میدیای حزبەکەی وتووە،یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكان بەرونی لە ماددەی شەشدا باسی كردوە، دانان‌ و لادانی بەڕێوەبەرە گشتیەكان لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی پارێزگاكاندایەو ئەنجومەنی وەزیران لە بەڕێوەبەرە گشتیەكان بەرپرس نییەو دەسەڵاتی بڕیاری ئەنجومەنی پارێزگاكانی نیە، بۆیە ئەنجومەنی وەزیران سەرپێچی یاسای كردوە، ئەو بڕیارە زیادەرۆیی كردنە سەر دەسەڵاتەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان.

.
بازیانی جەختیشی کردووەتەوە کە ئەو بڕیارە سەرپێچی سیاسیشە، لەبەر ئەوەی لە پێكهێنانی حكومەتی خۆجێیی پارێزگای سلێمانی رێككەوتنی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتی كراوە و رێككەوتنەكەش بەردەوامە و هەڵنەوەشاوەتەوە، ئەو پۆستەش پشكی بزوتنەوەی گۆڕانە نەك یەكێتی.

ناس کورد نووسراوەکانى لەکارلادانى دڵشاد عومەر بڵاودەکاتەوە

ناس کورد نووسراوەکانى لەکارلادانى دڵشاد عومەر بڵاودەکاتەوە

ناس کورد نووسراوەکانى لەکارلادانى دڵشاد عومەر بڵاودەکاتەوە

ناس کورد نووسراوەکانى لەکارلادانى دڵشاد عومەر بڵاودەکاتەوە

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل