fbpx
Shadow Shadow

ناس کورد نهێنی پشت کردنەوەى هەژمارى تایبەت بە موچە پاشەکەوتکراوەکان ئاشکرادەکات

10:28 شه‌ممه‌ 11 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

 

ئەندامێکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى کوردستان ئاشکرایکرد، حکومەتى هەرێم بە ڕاشکاوى پێی وتوون کە دروستکردنى هەژمارى تایبەت بە موچە پاشەکەوتکراوەکانى فەرمانبەران ماناى پێدانەوەى ئەو موچانە نییە، چونکە دەبێت بەغدا بچێتە ژێر بارى پێدانەوەیان بە موچەخۆران.

.

چوارشەممەی ڕابردوو، دواى کۆبوونەوەى حکومەتی هەرێم و لیژنەى دارایی پەرلەمان، حکومەتى هەرێم بڕیاریدا  هەژماری بانکی بۆ  موچە پاشکەوتکراوەکانی فەرمانبەران بکاتەوە.

.

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت بە ناس کوردی ڕاگەیاند “دوای ئەوەی لە لیژنەی دارایی پێشنیازمان کرد کە ئەو هەژمارە بکرێتەوە بۆ موچە پاشەکەوتکراوەکانی فەرمانبەران حکومەت ڕازی نەبوو بەوە”.

.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە حکومەتی هەرێم پێی ڕاگەیاندوون “بەغدا موچەی فەرمانبەرانی بڕیوە و پێویستە ئەوان موچە پاشەکەوتکراوەکان بدەنەوە و ئێمە ناتوانین بیدەینەوە”.

.

وتیشى “ئێمەش پێمان ڕاگەیاندن، هەرچۆنێک بێت، تەنها هەژمارێک بکەنەوە بۆ ئەوەی فەرمانبەران بزانن کە موچەکانیان نەفەوتاوە، لەهەر کاتێکدا حکومەت توانای هەبوو، میکانیزمێک دیاریبکرێت بۆ دانەوەی”.

.

هەر لەوبارەیەوە، زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند “دوای ئەوەی پێشنیازی دروستکردنی ئەو هەژمارە بانکییەمان لە حکومەت کرد، لە سەرەتادا دوودڵ بوون لەو پرسە، بەتایبەت بەهۆی دۆخی ناوچەکە و عێراق بەتایبەتی”.

.

وتیشی، ئەوەی گرنگە لە کۆتاییدا لە دوای دروستکردنی ئەو هەژمارە بانکییە، هاوڵاتیان ئەگەر نەشتوانن لەکاتێکی نزیکدا پارەکە وەربگرنەوە، بەڵام بەگوێرەی یاسا ئەوان قەرزیان لای حکومەتە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل