fbpx
Shadow Shadow

"دەستبەسەر موڵکەکانیاندا دەگیرێت"

ناس کورد ناو و بڕی قەرزی ئەو کۆمپانیایانە بڵاودەکاتەوە کە قەرزاری حکومەتن

15:17 هه‌ینی 17 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

،

پڕۆژەیاسای چاکسازی لە هەرێمی کوردستان، قەرزی ئەو کۆمپانیایانەی هێنایەوە بەرباس کە قەرزاری حکومەتن و بەگوێرەی یاساکە لێیانوەردەگیرێتەوە، هاوکات ناس کورد لەڕێگەی بەڵگەنامەیەکەوە کۆمپانیا قەرزارەکان و بڕی قەرزەکانیان ئاشکرادەکات کە کۆمپانیای “نالیا” زۆرترین قەرزی حکومەتی لایە.

،

بەگوێرەی نوسراوێک، پێشتر وەزارەتی دارایی، حکومەتی هەرێمی ئاگادارکردووەتەوە لەو قەرزانە و ئەندامێکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانیش دەڵێت، ئەگەر لەماوەی سێ مانگدا قەرزەکان نەدەنەوە، ئەوا دەست دەگیرێت بەسەر ئەو موڵکانەی کە لە بەرامبەر قەرزەکەدا بە “ڕەهن” دانراون.

،

بەگوێرەی ئەو بەڵگانەی ناس کورد دەستیکەوتووە و ناوی هەشت کۆمپانیای تێدایە کە لە نوسراوێکدا، وەزارەتی دارایی ناردوویەتی بۆ ئەنجومەنی وەزیران و ئاگاداریکردوونەتەوە کە ئەو کۆمپانیایانە بە بیانووی جیاجیا ئامادەنین ئەو قەرزانە بگێڕنەوە و داوایکردووە: “لێیانوەربگیرێتەوە، چونکە حکومەت پێویستی پێیەتی”.

،

وەزارەتی دارایی خشتەیەکی هاوپێچی نوسراوەکە کردووە، کە ناوی ئەو کۆمپانیایانە و بڕی قەرزەکانیشی تێدایە، کە بەگوێرەی نوسراوەکە، کۆمپانیای “نالیا” بڕی 44 ملیار دیناری حکومەت قەرزارە.

،

هاوکات، کۆمپانیای “بەڕێز” یەکێکی دیکەیە لەو کۆمپانیایانەی کە قەرزێکی زۆری حکومەتی لایە، کە لە بەشێکدا، بڕی 20 ملیاری دینار و لە بەشێکی دیکەشدا بڕی هەشت ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری وەرگرتووە و تائێستا نەیداوەتەوە.

،

هەر بەگوێرەی نوسراوەکە، کۆمپانیای “ئاسۆ محەمەد بامۆکی” بڕی 30 ملیار دینار قەرزارە و چەند کۆمپانیایەکی دیکەش کە سەرجەمیان ناو و بڕی قەرزەکانیان ئاماژەیان پێکراوە.

 

ناس کورد ناو و بڕی قەرزی ئەو کۆمپانیایانە بڵاودەکاتەوە کە قەرزاری حکومەتن

،

ناس کورد ناو و بڕی قەرزی ئەو کۆمپانیایانە بڵاودەکاتەوە کە قەرزاری حکومەتن

ناس کورد ناو و بڕی قەرزی ئەو کۆمپانیایانە بڵاودەکاتەوە کە قەرزاری حکومەتن

 

ناس کورد ناو و بڕی قەرزی ئەو کۆمپانیایانە بڵاودەکاتەوە کە قەرزاری حکومەتن

بەگوێرەی یاسای چاکسازی، کە دوێنێ پێنجشەممە لە پەرلەمانی کوردستان پەسەندکرا، پێویستە سەرجەم ئەو کۆمپانیایانە قەرزەکانیان بدەنەوە، بەپێچەوانەوە دەستبەسەر موڵکەکانیاندا دەگیرێت.

،

جەلال محەمەد، بڕیاردەری لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “لەدوای ئەوەی یاساکە دەچێتەبواری جێبەجێکردنەوە، وەزارەتی دارایی ئەو کۆمپانیایانە ئاگادار دەکاتەوە و پێویستە لەماوەی سێ مانگدا سەرجەم قەرزەکان بدەنەوە”.

،

وتیشی، ئەگەر لەماوەی ئەو سێ مانگەدا قەرزەکەیان نەدایەوە، ئەوا حکومەت دەتوانێت دەستبەسەر ئەو موڵکەدا بگرێت، کە وەک “ڕەهن” لەبەرامبەر قەرزەکەدا دانراوە.

،

دوێنێ پێنجشەممە، 16ی کانونی دووەمی 2020، یاسای چاکسازی لە پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی 89 پەرلەمانتار پەسەندکرا و پێش پەسەندکردنیشی، فراکسیۆنە ئۆپۆزسیۆنەکان دانیشتنەکەیان جێهێشت.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل