fbpx
Shadow Shadow

بەغداد لەبارەى بەشە بودجەى هەرێم چی پێ وتون؟

ناس کورد ناوەڕۆکی کۆبوونەوکانی وەفدەکەی پەرلەمانی کوردستان لە بەغداد ئاشکرا دەکات

12:17 هه‌ینی 06 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

وەفدەکەی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ زۆرینەی فراکسیۆنە پەرلەمانییەکان و بەرپرسانی عیراق دیداریان ئەنجامداوە و گفتوگۆیان دەربارەی بودجە و هەڵبژاردن کردووە، لەبەرامبەریشدا بەغداد بەفەرمی داوای ناردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتەکەی کردووەتەوە، وەک ئەندامێکى شاندەکەى هەرێم واى وت.

,

ماوەی سێ ڕۆژە شاندێکی پەرلەمانی کوردستان کە لە ئەندامانی فراکسیۆنەکانی پارتی، یەکێتی، گۆڕان، کۆمەڵ و یەکگرتو پێکهاتبوون، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی پەرلەمانەکانی ئاسیا لە شاری بەغدادبوون، جگە لە بەشداریکردنیان لەو کۆبوونەوەیە، لەگەڵ بەشێکی زۆرى لایەنە سیاسی و حکومەییەکانی بەغداد کۆبوونەتەوە.

,

ڕوپاک ئەحمەد، ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی کە هاوکات ئەندامی شاندەکەى پەرلەمانى کورستان بوو، ناوەرۆی کۆبوونەوەکانى بۆ ناس کورد ئاشکرا کرد و وتى: “هەرچەندە وەفدەکەمان لە دوو فراکسیۆنی ئۆپۆزسیۆن و سێ فراکسیۆنی بەشداری حکومەتى هەرێم پێکهاتبو، بەڵام هەموو هەوڵێکمان دا بۆ ئەوەی باشترین وێناکردن و نوێنەرایەتیکردن ئەنجام بدەین و وەفدەکەمان زۆر بە سەرکەوتوانە کۆبوونەوە و دیدارەکانیان ئەنجامدا و لەسەر چەندین پرسی گرنگ قسەمان کردووە”.

,

ئەو ئەندامەى شاندەکەى پەرلەمانى کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد: “لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا لەگەڵ نوێنەرانی پەرلەمانی کوەیت و ئوردن و ئێران کۆبوینەوە، جەختمان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانمان کردەوە، هەروەها وەفدەکەمان لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی عیراق و وەزیری دارایی عیراق و لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عیراق و چەندین لایەنی دیکە کۆبونەوەى ئەنجامدا، بەتایبەت لەبارەی پرسی بودجە و پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2020ى عێراق و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان قسەمان کرد”.

,

“لە دیدارەکانماندا لەگەڵ بەرپرسان و نوێنەرانی عیراق جەختمان لەوە کردەوە، لەکاتی هاتنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2020 بۆ پەرلەمانی عیراق بەشە بودجەی هەرێم و مافی مووچە خۆران نەفەوتێت، هەروەها یاسای کارگێڕی دارایی کە تێبینیمان لەسەری هەبو پێشتر و تێبینییەکانمان پێوتن و ئێستا لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراقە و تاووتوێی تیبینییەکانی ئێمە دەکەن، پێمان وتون نابێت مامەڵەکردن لەگەڵ هەرێم بەشێوەی پارێزگای بچوک بێت و دەبێت هەموو ماف و شایستە داراییەکانی هەریم بدرێت و لەچوارچێوەی دەستوری عیراقدا پارێزراو بێت”، ڕوپاک ئەحمەد واى وت.

,

وتیشی، لەبەرامبەردا شاندی پەرلەمانی عیراق بە ڕاشکاوی پێیان وتون دەبێت حکومەتی هەریم مانگانە 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بنێرێت، بۆ ئەوەی هیچ کێشەیەک دروست نەبێت و بەشێوەیەکی ئاسایی ماماڵە لەگەڵ هەرێم بکرێت.

,

سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، پەرلەمانتارەکەى کۆمەڵ ئەوەى خستەڕو: “گفتوگۆمان لەگەڵ لایەنی عیراقی کردووە کە مادەی ژمارە 16ی تایبەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان هەمواربکرێتەوە، چونکە بەپێی ئەو یاسایە ئاوارەکانی کەرکوک و ناوچە جێ ناکۆکەکان و شوێنەکانی دیکە ناتوانن دەنگ بدەن، کوردیش بەهۆی ئەو مادەیەوە زۆر زەرەر دەکات”.

,

هەروەها شاندەکەى پەرلەمانى کوردستان لە بەغداد، داوایان کردووە پەرلەمانی کوردستان ببێتە ئەندام لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی وڵاتانی ئاسیا و وڵاتانی عەرەبی، هەروەها کۆبوونەوەی لیژنەکانی پەرلەمانی کوردستان وعیراق بەردەوام بێت.

,

شەوى ڕابردوو، شاندەکەى پەرلەمانى کوردستان گەڕاونەتەوە هەرێمى کوردستان و بڕیارە بۆ تاووتوێکردنى ئەو پرسانەى لە بەغداد تاووتوێیان کردوون لە پەرلەمانى کوردستان کۆبوونەوە ئەنجام بدەن.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل