Shadow Shadow

ناس کورد ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەى پارتى و گۆڕان ئاشکرا دەکات

13:22 یه‌ك شه‌ممه‌ 01 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

پارتى دیموکراتى کوردستان و بزوتنەوەى گۆڕان لە پیرمام لە کۆبوونەوەدان و تیایدا پشکەکانى گۆڕان بەگوێرەى رێککەوتنى سیاسى نێوان ئەو دوو پارتە بۆ پێکهێنانى حکومەتى هەرێم، یەکلایى دەکرێتەوە.

.

(ناس کورد) لە سەرچاوەیەک لە بزوتنەوەى گۆڕان زانیوویەتى “لە کۆبوونەوەکەدا کارنامەى حکومەتى نوێى هەرێمى کوردستان تاوتوێ دەکرێت و پشکەکانى بزووتنەوەى گۆڕان لەناو کابینەى حکومەتدا یەکلایى دەکرێتەوە”.

.

بەگوێرەى زانیارییەکانى ناس کورد  بزوتنەوەى گۆڕان لەکابینەى نوێى حکومەتدا جگە لەوەرگرتنى چوار وەزیر، پۆستی بریكاری وەزارەتەکانی (پەروەردە، شارەوانی، ناوخۆ، كارەبا) و جێگری سەرۆكی هەرێم و جێگری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری چاكسازی، ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە وەردەگرێت و هەروەها  لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرە گشتییەكانیش (24) بەڕێوەبەری گشتی و لەسەر ئاستی نوێنەرایەتییەكان سێ نوێنەرایەتی دەرەوەى پێدەدرێت لەگەڵ سێ پۆست لەناو ئەنجومەنی ئاسایش.

.

لەکۆبوونەوەکەى ئەمڕۆى نێوان پارتى و گۆڕاندا، شاندى گۆڕان داواى روونکردنەوە دەکەن لەبارەى هۆکارى درەنگکەوتنى پێدانى ئەو پۆستانە بە بزووتنەوەکە لە کاتێکدا کە نزیکەى سێ مانگە حکومەت پێکهێنراوە.

.

بەگوێرەى هەواڵێکى میدیاکانى گۆڕانیش هەر لە کۆبونەوەکەدا، دۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت، کە دەیانەوێت چوار ساڵی داهاتوو سەقامگیر و ئارام بێت و پەیوەندی نێوان هێز و لایەنەكان پتەو بێت، هاوکات خوێندنەوەیان بۆ هەموو دەرهاویشتە ناوچەییەكان هەبێت، لەگەڵ پشتیوانیكردنی هەنگاوەكانی رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل