fbpx
Shadow Shadow

ناس کورد ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەى پارتى و یەکێتى ئاشکرا دەکات

18:02 دوو شه‌ممه‌ 23 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی لە شارى هەولێر کۆتایهات و ئەندامێکى مەکتەبى سیاسى یەکێتى ڕایگەیاند “کۆبوونەوەکە دەربارەی گرژییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی هەردوو حزب بووە و گرژییەکانیش کۆتایی هاتووە”.

.

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و بەشدار لە کۆبوونەوەکەدا بە ناس کوردی ڕاگەیاند :”دوای ئەوەی وەڵامی نامەکەی کاک کۆسرەت درایەوە، پارتی حەزی کرد سەردانمان بکات و بۆ نەمانی ئەو گرژییانە کۆببینەوە”.

.

وتیشی، لە کۆبوونەوەکەدا هیچ بڕیارێک نەدراوە، تەنها کۆبوونەوەیەکی دۆستانە بووە بۆ نەمانی ئەو گرژییانەی ڕابردوو.

.

کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆى پارتى و یەکێتى لەکاتێکدایە ڕۆژی (پێنجشەممە، 19ی ئەیلولی 2019) لە بازگەی سماقوڵی ڕێگری لە مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتى کرا بچێتە شاری هەولێر، هاوکات هەر شەوی پێنجشەممە لە سلێمانی تەقە لە لقی چواری پارتی کرا و شەوی دواتر لە هەولێر تەقە لە کۆمیتەی چوار و پێنجی یەکێتی لە هەولێر کرا.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل