fbpx
Shadow Shadow

ناس کورد ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەى سبەینێى پەرلەمانى عێراق ئاشکرا دەکات

18:46 یه‌ك شه‌ممه‌ 27 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

پەرلەمانى عێراق لەبارەى خۆپیشاندانەکانى عێراق و داواکارییەکانیان کۆدەبێتەوە و بەوتەى پەرلەمانتارێکى کورد ئەگەری هەیە لە دانیشتنەکەی سبەینێدا پێنج وەزیر لە کابینەکەى عەبدولمەهدی بگۆڕدرێن.

.

میران محەمەد، ئەندامى پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بە ناس کوردی ڕاگەیاند:”بڕیارە سبەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، فراکسیۆنە کوردییەکانیش بڕیاریانداوە بەشداری لە دانیشتنەکانی سبەیدا بکەن”.

.

وتیشی، تائێستا لەلایەن سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە ئاگادار نەکراونەتەوە سەبارەت بە ناوەڕۆکی کارنامەی دانیشتنەکەی سبەی، بەڵام ئەگەری هەیە لەم دانیشتنەدا پێنج وەزیر لە کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی بگۆڕدرێت.

.

ئەو پەرلەمانتارە کوردە، ئەوەی خستە ڕوو، ئەگەر نیسابی یاسایی دانیشتنەکەی سبەی تەواو بکرێت، ئەوا دەنگ لەسەر کۆمەڵێک چاکسازی دەدرێت کە هەر هەموویان بەشێکن لەداواکاریی خۆپیشاندانەکان، ئەگەر نیسابیش تەواو نەبوو ئەوا دانیشتنەکە دەکرێت بەڵام بڕیار لەسەر هیچ نادرێت.

.

میران محەمەد، ئاماژەی بەوەشکرد کە تائێستا وابڕیارە دانیشتنەکەی پەرلەمان لە باڵەخانەی پەرلەماندا ئەنجام بدرێت نەک لە شوێنێکی دیکە.

.

دانیشتنەکە لە کاتێکدایە، بڕیاربوو دوێنی (شەممە، 26ى تشرینی یەکەمى 2019)، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی تەواونەکردنی نیسابی یاسایی دانیشتنەکە دواخرا.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل