fbpx
Shadow Shadow

ناس کورد ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەى سبەینێ بۆ یەکخستنى هێزەکانى پێشمەرگە ئاشکرا دەکات

21:56 شه‌ممه‌ 16 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

لەچوارچێوەى یەکخستنى هێزەکانى پێشمەرگە لەهێزێکى نیشتیمانى و لەسەر سیستمى هێزى نێودەوڵەتى، سبەینێ (یەکشەممە) لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان جێگرانى سەرۆکى هەرێم لەگەڵ بەرپرسانى یەکەى 70 و 80 کۆدەبنەوە و ناس کورد ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکە ئاشکرا دەکات.

.

مستەفا چاوڕەش، بەرپرسی هێزەکانی حەفتای سەر بە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بە ناس کوردی ڕاگەیاند :”هەوڵدەدرێت ھێزی پێشمەرگە بکرێتە ھێزێكی نیشتیمانی بە سیستمی نێودەوڵەتی و ئەو كات پێشمەرگە دەبێتە یەك ھێزی یەكگرتووی كوردستان”.

.

وتیشی:” لە دواین کۆبوونەوەماندا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیاردرا لیژنەیەکی باڵا بۆ ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دروستبکرێت بۆ ڕێکخستنەوەی هێزەکانی حەفتا و هەشتا لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا”.

.

بەرپرسی هێزەکانی حەفتا روونیکردەوە، سەرەتا ئەو لیژنەیە کار دەکات  بۆدۆزینەوەی میکانزمێک بۆ ڕێکخستنەوەی ئەو هێزانە لە ڕووی باشترکردنی ژیانی پێشمەرگە، چەکەکانی و تەشکیلاتی تازە بە ئۆمیدی ئەوەی لە ماوەی داهاتوودا دەستبکرێت بە یەکگرتنەوەی یەکەکانی حەفتا و هەشتا لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە”.

.

بەرپرسى هێزەکانى 70 لەو بڕوایەدایە پڕۆسەکە کارى یەک دوو رۆژ نییە و کاتى پێویستە و ئاماژەى بەوە کرد کە “ئەگەرى هەیە یەک دوو ساڵێک بخایەنێت و ناتوانرێت کاتێکی دیاریکراو دەستنیشان بکرێت بۆ تەواوبوونى”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل