fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

بەرپرسێکی یەکێتی: بەشداری حکومەتی داهاتوو دەکەین

ناس کورد ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەى مەسرور بارزانى و یەکێتى ئاشکرا دەکات

21:47 دوو شه‌ممه‌ 17 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

ناس کورد، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی نێوان مەسرور بارزانی و مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی ئاشکرا دەکات، بەرپرسێکی باڵای ئەو یەکێتى دەڵێت، بەشداری کابینەى نۆ دەکەن.

.

ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بە ناس کوردی ڕاگەیاند، لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆدا مەسروور بارزانی، کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەت جەختى لەوە کردووەتەوە کە پارتی پابەندی ڕێککەوتنەکەیە لەگەڵ یەکێتی.

.

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی دڵنیایی ئەوەشیدا، کە بەشداری کابینەی نوێی حکومەت دەکەن و لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەو بابەتە لەگەڵ پارتی یەکلایی دەبێتەوە.

.

لەبارەی پرسی کەرکوک و ڕەزامەندی پارتی لەسەر دانانی پارێزگارێکی یەکێتی، ئارێز عەبدوڵا ئاشکرایکرد، دوای بڕیارەکەی ئەمڕۆی عێراق لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، پێویستە هەرچی زووە یەکێتی و پارتی ئەو پۆستە یەکلا بکەنەوە، چونکە دواجار بەزیانی هەردوولا دەشکێتەوە.

.

بەپێی ڕێککەوتنی یەکێتی و پارتی، کە 5ی ئایاری ئەمساڵ لە هەولێر واژوو کرا، بڕیاردرا بە بەشداریکردنی یەکێتی لە کابینەی نۆهەمی حکومەتی هەرێم و دانانی پارێزگارێکی یەکێتی لە کەرکوک، بەڵام یەکێتی تائێستاش پارتی بەوە تۆمەتبار دەکات کە پابەندی ڕێککەوتنەکە نەبووە.

.

لە دووەم سەردانیدا بۆلای لایەنەکان، ئەمڕۆ دوو شەممە 17ی حوزەیران، مەسرور بارزانی، ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، سەردانی سلێمانی کرد و لەگەڵ مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبووەوە.

.

پاش کۆبونەوەکە، مەسرور بارزانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا جەختیکردەوە، کابینەکە لەوادەی خۆیدا پێکدەهێنرێت و ئاماژەی بەوەشکرد کە یەکێتی نەیوتووە، ڕادەستکردنی ناوی وەزیرەکانیان پەیوەستە بە پۆستی پارێزگاری کەرکوکەوە.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل