Shadow Shadow

"هێندە خۆر لێى دابوو جەستەى شێوابوو"

ناس کورد زانیاری نوێ لەبارەی تەرمە دۆزراوەکەى گەرمیان ئاشکرادەکات

09:57 سێ شه‌ممه‌ 09 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

 

لە ئێوارەی ڕۆژی (یەکشەممە)وە تەرمی مێردمنداڵێك لە ناحیەی ڕزگاری دۆزراوەتەوە، بەڵام تائێستا ناسنامەی نادیارە بەهۆی ئەوەی جەستەی شێواوە و هیچ کەسیش لەسەر دۆسییەکە دستگیرنەکراوە.

.

موقەدەمى مافپەروەر عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە ناس کوردی ڕاگەیاند، ئێوارەی ڕۆژی (یەکشەممە) تەرمەکەیان دۆزیوەتەوە کە مێردمنداڵێکە، بەڵام بە دیاریکراوی نازانن تەمەنی چەندە و تائێستا ناسنامەی دیارنییە.

.

بە وتەی وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، بەهۆی ئەوەی ماوەیەک پێش دۆزینەوەی تەرمەکەی لەبەر خۆردا بووە، بۆیە جەستەی مێردمنداڵەکە شێواوە و لەئێستادا لە لێکۆڵینەوەدان لە تەرمەکە بۆ دۆزینەوەی ناسنامەکەی و هەروەها هۆکاری کوشتن یاخود گیانلەدەستدانی.

.

قەدوری ئاماژەی بەوەشکرد، تائێستا هیچ کەس لەسەر ئەو دۆسیەیە دەستگیرنەکراوە.

.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، ئێوارەی ڕۆژی (یەکشەممە) لە نزیک گوندی سەید خەلیل سەر بەناحیەی ڕزگاری تەرمی مێردمنداڵێک دۆزراوەتەوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل