fbpx
Shadow Shadow

ئێستا لەکوێیە و بارودۆخى چۆنە؟

ناس کورد زانیاری لەسەر ئەو کچە بڵاودەکاتەوە کە حەمکۆ “دەستدرێژیی کردووەتە سەر” (تایبەت)

11:46 چوار شه‌ممه‌ 25 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

 

دۆسیەی دەستگیرکردنی هونەرمەندی کۆمیدی حەمکۆ بەتۆمەتی “دەستدرێژی سێکسی” بۆ سەر کچێک، هێشتا لە لیکۆڵینەوەدایە و بەوتەى پۆلیس دانى بە تاوانەکەیدا ناوە، بۆ یەکەمینجار ناس کورد زانیاری لەبارەی بارودۆخی کچەکەوە بڵاودەکاتەوە.

.

سەرەتای ئەم هەفتەیە هونەرمەندی کۆمیدی حەمکۆ، بە تۆمەتی دەستدرێژیی سێکسی بۆسەر کچێک دەستگیرکرا،  بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێریش ڕایگەیاند، حەمکۆ دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە ناس کوردی ڕاگەیاند “ئەو دۆسیەیە هێشتا لە دادگایە و لە لێکۆڵینەوەدایە، واتە دادگا هیچ بڕیارێکی نەداوە، حەمکۆش لە گرتوخانەی کاتی هەولێرە و دۆسیەکەشی کەفالەت دەیگرێتەوە، بۆیە پێدەچێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بە کەفالەت ئازاد بکرێت”.

.

هاوکات بەپێی سەرچاوەیەک لە پۆلیسی هەولێر بۆ ناس کورد، حەمکۆ دانی ناوە بەوەى “پێش ماوەیەک کچەکەى بردووەتە شوقەکانى کوارتڕاڵ لە هەولێر و پاش سەرخۆشکردنی، دەستدرێژیی سێکسی کردووەتە سەری.”

.

حەمکۆ بە مادەى 395 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە، کە تایبەتە بە سزادانی کەسێک کە “تاوانی سێکسی دژی کچێک ئەنجام داوە کە بەڵێنی هاوسەرگیریی لەگەڵدا دابێت.”

.

بەپێی بەدواداچوونى ناس کورد، ئەو کچەى کە سکاڵاى لەسەر حەمکۆ تۆمارکردووە، دووجار سەردانى بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە هەرێمی کوردستان کردووە و کەیسەکەى بۆ ڕوونکردوونەتەوە.

.

کوردۆ عومەر بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە هەرێمی کوردستان، بە ناس کوردی ڕاگەیاند “کچەکە سەرەتا لە بارودۆخێکی دەروونی خراپدا بوو، بەهۆی ئەوەی بڕوای وابوو کە غەدرێکی گەورەی لێکراوە و کەسیش نییە مافی وەربگرێتەوە و ئەو کەسە سزا بدات، بەڵام دوای ئەوەی حەمکۆ دەستگیرکراوە و ڕوبەڕووی دادگا کراوەتەوە بارودۆخی دەروونی باشتر بووە”.

.

سەبارەت بە شوێنی مانەوەی ئێستای کچەکە و هەڵسوکەوتی کەسوکاری لەگەڵیدا، کۆردۆ عومەر ئاماژەی بەوەکرد “ئەو ئێستا لە ماڵی خۆیانە و هیچ مەترسییەکی لەسەر نییە، زۆر قسەشم بۆ کردووە بۆ ئەوەی بارودۆخی دەروونی باش بێت”.

.

کوردۆ عومەر باسی لەوەشکرد “کچەکە بەهیچ شێوەیەک نایەوێت لە بارەی ئەو کەیسەوە قسە بۆ میدیاکان بکات و خۆی ئاشکرا بکات، بۆ ئەوەی خەڵک نەزانن کێیە و ناوی چییە”.

.

جەختیشیکردەوە، ئەوان ناچنە دۆسیەکەوە، چونکە دۆسیەیەکی خێزانی نییە، تەنها چاودێری دادگا دەکەن کە بزانن کەیسەکە چۆن یەکلا دەکاتەوە.

.

هونەرمەندی کۆمیدی، حەمکۆ، پێشتر سێجار هاوسەرگیری کردووە، کە هاوسەری دووەمی خانمێکی بەرازیلی بوو بە ناوی “رۆبێرتا رۆچ” و خاوەنی کورێکی چوار ساڵانن بە ناوی تۆماس.

.

حەمکۆ یەکێکە لە ئەکتەرە ناسراوەکانی بواری کۆمیدیا، بۆ ماوەی زیاتر لە 25 ساڵە وەکو ئەکتەر دەرکەوتووە و بەشداری چەندین فیلم و درامای کردووە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل