fbpx
Shadow Shadow

"پڕۆژەکە گەندەڵییە زەبەلاحەکان ڕاناگرێت"

ناس کورد زانیارى ورد لەسەر چۆنییەتى پەسەندکردنى “پڕۆژەى چاکسازى” لە پەرلەمانەوە دەخاتەڕو

14:20 پێنج شه‌ممه‌ 12 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان گەیشتنى پڕۆژەیاسای چاکساز بە دامەزراوەکەیان ڕاگەیاند، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت، ڕۆژى دووشەممەى داهاتوو خوێندنەوەى یەکەمى بۆ دەکرێت و فراکسیۆنەکان ناتوانن پرۆژەکە ڕەتبکەنەوە یاخود گۆڕانکارییەکى زۆرى تێدا بکەن.

,

لەبارەى چۆنییەتى پەسەندکردنى پرۆژەکە و ڕێکارەکانى، ئەبوبەکر هەڵەدنى، پەرلەمانتارى یەکگرتووى ئیسلامى تایبەت بە ناس کوردى ڕاگەیاند: “دووشەممەى داهاتوو خوێندنەوەى یەکەم بۆ پڕۆژەیاساى چاکسازى لە پەرلەمانەوە دەکرێت”.

,

ئەو پەرلەمانتارەى کوردستان ڕونیشیکردەوە، ڕێکارى یاسایى بۆ هەموو پڕۆژەیاسایەک سێ ڕێگایە، بە واژووى 10 پەرلەمانتار ڕەوانەى دەستەى سەرۆکایەتى دەکرێت، یاخود لە ئەنجومەنى وەزیران و ئەنجومەنى دادوەرییەوە ڕەوانە دەکرێت ئەوانە شێوازى پێشکەشکردنى پڕۆژەیاسان بە پەرلەمان.

,

بەگوێرەى ئەو ڕێکارانەى هەڵەنى باسی کردن، “پڕۆژەیاسای چاکسازی لە خانەنشین، مووچە، دەرماڵە، بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان-عێراق” کە لە حکومەتەوە ڕەوانەى پەرلەمان کراوە، دەستەى سەرۆکایەتى دەیخاتە بەرنامەى کارەوە و خوێندنەوەى یەکەمى بۆ دەکرێت، دواتریش ڕەوانەى لیژنەى یاسایى و لیژنەى دارایى پەیوەندیدار دەکرێت، ئەو لیژنانەش ڕاپۆرتى خۆیان ئامادە دەکەن دواى ئەوەش دەچێتەوە ناو هۆڵ بۆ خوێندنەوەى دووەم.

,

سەبارەت بەوەى ئەنجومەنى وەزیران خواستى ئەوەى هەبێت دەستکارى پرۆژەکەى نەکرێت، ئەبوبەکر هەڵەدنى وتى: “ئەو حیزبانەى کە حکومەتیان پێکهێناوە زۆرینەى پەرلەمانین و ڕاى حیزبەکانیان چۆن بێت لەناو پەرلەمانیش هەر ئەوە دەگوزەرێت، ئەو پڕۆژەیەش ئەو حیزبانەى حکومەتیان پێکهێناوە بە دڵنیاییەوە خواستى حکومەت جێبەجێدەکرێت”.

,

خستنە دەنگدانى پرۆژەیاساکە بۆ ئەوەى خوێندنەوەى یەکەمى بۆ بکرێت، لەکاتێکدایە، جەلال محەمەد، جێگرى سەرۆکى لیژنەى یاسایى پەرلەمان کوردستان پێشتر بە ناس کوردى ڕاگەیاند: “سەرەتا پڕۆژەیاساى چاکسازى دەچێتە بەردەم لیژنەى یاسایى بۆ ئەوەى تاووتوێى بکەن، بۆ ئەوەى هیچ خاڵێکى پێچەوانەى دەستورى و یاسا نەبێت و دواتر خوێندنەوەى یەکەمى بۆ دەکرێت”.

,

جێگرى لیژنەى یاسایى پەرلەمان جەختیشى لەوە کردەوە، “پەرلەمان مافى گۆڕانکارى و دەستکارى کردنى پڕۆژەکەى هەیە”.

,

سەبارەت بەوەى ئەو پرۆژەیە تا چەند ڕۆڵى دەبیت لە دژایەتى گەندەڵى؟، ئەبوبەکر هەڵەدنى وتى: “پڕۆژەکە بەگشتى باشە و هەنگاوێکى سەرەتاییە، بەڵام باسى یەک سێکتەر دەکات ئەویش سێکتەرى مووچە و خانەنشینییە، بەڵام گەندەڵى گەورە لە بوارى نەوت و پڕۆژەکاندایە و تا ئێستا نازاندرێت داهاتى نەوتى ئەم وڵاتە چەندە و چۆن خەرج دەکرێت؟ ئەگەر داهات و خەرجى بۆ خەڵک ئاشکرا بکرێن ئەوە هەنگاوێکى گرنە”.

,

پەرلەمانتارەکەى یەکگرتوو کە فراکسیۆنێکى ئۆپۆزسیۆنە ئەوەشى خستەڕو: “گەندەڵى گەورە لەبوارى وەبەرهێنان هەیە کۆمپانیاى وەهمى بوون بە ملیاردێر، دەبێت ئەوانەش بگرێتەوە نەک تەنها ئەو سێکتەرانەى کە لە پڕۆژەیاساکەى حکومەتتدا هاتوون”.

,

هەڵەدنیش جەختى لەوە کردەوە، لە ماوەى مانگێکدا پڕۆژەیاساکە لە پەرلەمانەوە تێپەڕدەبێت و دەبێت بە یاسا.

,

ئێوارەى دوێنێ چوارشەممە، ئەنجومەنى وەزیران ڕایگەیاند، دوای گفتوگۆکردنێکی “چڕ و بەرفراون” لە سەر یەك بە یەکی بڕگەکانی “پڕۆژەیاسای چاکسازی لە خانەنشین، مووچە، دەرماڵە، بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان-عێراق” و دوای جێگیرکردنی چەندین گۆڕانکاری، ئەنجومەنی وەزیران بە کۆی دەنگ پڕۆژەیاساکەی پەسەند کرد و دەینێرێتە پەرلەمانی کوردستان.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل