fbpx
Shadow Shadow

"ئەفسەرێک و سێ پێشمەرگە دەستگیرکراون"

ناس کورد زانیارى نوێ لەسەر لێکۆڵینەوە لە شەڕە ناوخۆییەکەى لیواکەى هێزەکانى حەفتا بڵاودەکاتەوە

17:22 یه‌ك شه‌ممه‌ 17 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

جێگری سەرۆک ئەرکانی ھێزەکانی پێشمەرگە ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی شەڕە نێوخۆییەکەى لیوای 12ی سەر بە هێزەکانی 70 لە بەردەڕەش بەردەوامە و لەسەر ڕووداوەکەش ئەفسەرێک و سێ پێشمەرگە دەستگیرکراوون.

.

قارەمان کەمال، جێگری سەرۆک ئەرکانی ھێزەکانی پێشمەرگە بە ناس کوردی ڕاگەیاند:”لەسەر ڕووداوەکە ئەفسەرێک و سێ پێشمەرگە دەستگیرکراوون و لیژنەی لێکۆڵینەوەیان لەسەر پێکهێنراوە”.

.

وتیشی، ئەو ئەفسەرە و سێ پێشمەرگەکە لای وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگیراوون و دەستبەسەرن، لێکۆڵینەوەکانیش هێشتا تەواو نەبوون و بەردەوامن.

.

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو (10ی تشرینی دووەمی 2019) دوای ئەوەی شەڕ لەنێوان ژمارەیەک پێشمەرگەی لیوای (12)ی سەر بە هێزەکانی (70) لە نزیك قەزای بەردەڕەش دروست بوو،  بەهۆیەوە دوو ئەفسەر به‌ پله‌كانی رائید و ملازم، گیانیان له ده‌ستدا.

.

جێگری سەرۆک ئەرکانی ھێزەکانی پێشمەرگە بۆ ناس کوردى روونکردەوە، لەدوای تەواوبوونی کارەکانی لیژنەکەی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەو کەسانە لە دادگای سەربازی دادگایی دەکرێن.

.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەدوای ڕوداوەکە بڵاوکرانەوە، هۆکاری شەڕەکە لەسەر پۆست بووە و هەردوو ئەفسەر لە یەکەی 70  ئاڵوگۆڕیان پێ کراوە و یەکێک هاتۆتە جێی ئەوی دیکە و بۆیە بووەتە شەڕ لە نێوانیان و هەردووکیان کوژراوون و دوو پێشمەرگەش بریندار بوون.

.

قارەمان کەمال، جەختیکردەوە، لەئێستادا لێکۆڵینەوەکان تەواو نەبووە، بەڵام هۆکاری ڕوداوەکە لە دەمەقاڵێیەکەوە دروست بووە و لەدوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان، ئەنجامەکەی ئاشكرادەکەن.

ناس کورد زانیارى نوێ لەسەر لێکۆڵینەوە لە شەڕە ناوخۆییەکەى لیواکەى هێزەکانى حەفتا بڵاودەکاتەوە

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل