fbpx
Shadow Shadow

دایک و باوکى کچەکە قسەى نوێ دەکەن

ناس کورد زانیارى نوێ لەسەر دۆسیەکەى حەمکۆ بڵاودەکاتەوە “دادگاییکردنى دەستپێدەکاتەوە”

16:57 هه‌ینی 27 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

 

بڕیارە دواى کۆتایی هاتنى پشووەکانى سەرى ساڵ، پڕۆسەى دادگاییکردنى حەمکۆ دەستپێبکاتەوە لەسەر دۆسیەى “دەستدرێژیکردنە سەر کچێک”، هەرچەندە ناوبراو تۆمەتبارکردنى ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت چووەتە داخوازى ئەو کچە، بەڵام باوک و دایکى کچەکە ڕەتیدەکەنەوە داخوازى کچەکەیان کرابێت.

.

لەمانگى ئەیلولى ئەمساڵدا هونەرمەندی کۆمیدی حەمکۆ، بە تۆمەتی “دەستدرێژیی سێکسی” بۆسەر کچێک دەستگیرکرا،   پۆلیسی هەولێریش ڕایگەیاند، حەمکۆ دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، بەڵام لەچەند هەفتەى ڕابردوودا حەمکۆ بەکەفالەت ئازادکرا و تۆمەتبارکردنى بەو تۆمەتە ڕەتدەکاتەوە.

.

حەمکۆ ئەمڕۆ لە گرتەیەکى ڤیدیۆییدا کە لەسەر هەژمارى خۆى لە فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاندووە، بۆ ماوەى نۆ مانگ لەگەڵ ئافرەتێک بووە و چەندینجار چووەتە داخوازى، بەڵام خانەوادەکەى ڕازى نەبوون.

.

دەشڵێت “دواتر لەگەڵ ئەو ئافرەتە لێکیجابووینەوە، دواتر کە ژنم هێنا کێشەم بۆ دروستبوو، ئەو ئافرەتەکە تەمەنى 30 ساڵە و هیچ پەیوەندى بە خێزانەکەمەوە نییە”.

حەمکۆ لە نێوان دەستدرێژی سێکسی و دەست ڕێژی سیاسی!

Gepostet von Hamko am Donnerstag, 26. Dezember 2019

حەمکۆ لە قسەکانیدا باسى “نوسەرێکى سیاسی” دەکات بەبێ ئەوەى ناوى بهێنێت، کە بەوتەى ئەو توشى ئەو کێشەیەى کردووە “من دەستدرێژیی سێکسیم نەکردووە، بەڵکو دەستدرێژیی سیاسى کراوەتە سەرم”.

.

حەمکۆ یەکێکە لە ئەکتەرە ناسراوەکانی بواری کۆمیدیا، بۆ ماوەی زیاتر لە 25 ساڵە وەکو ئەکتەر دەرکەوتووە و بەشداری چەندین فیلم و درامای کردووە. پێشتر سێجار هاوسەرگیری کردووە، کە هاوسەری دووەمی خانمێکی بەرازیلی بوو بە ناوی “رۆبێرتا رۆچ” و خاوەنی کورێکی چوار ساڵانن بە ناوی تۆماس.

.

یاسین وەلى پارێزەرى ئەو کچەى کە سکاڵاى لەسەر حەمکۆ تۆمارکردووە لەلێدوانێکدا بۆ ناس کورد جەختدەکاتەوە کە هێشتا دۆسیەکە کۆتایی نەهاتووە و دواى پشووەکانى سەرى ساڵ پڕۆسەکە دەستپێدەکاتەوە و حەمکۆ و کچەکە بانگهێشتى دادگا دەکرێنەوە.

.

وتیشى “ئەو کەیسە دانەخراوە و هەیە، تەنها حەمکۆ بە کەفالەت ئازادکراوە تا دادگا بڕیارى خۆى دەدات، دۆسیەکەش ڕەوانەى دادگاى کەتن کراوە، دواى پشووەکان بڕیارى لەسەر دەدرێت”.

.

یاسین وەلى باسى لەوەشکرد، کچەکە لە سکاڵاکەى بەردەوامە و لە حەمکۆ خۆش نەبووە، “دوو راپۆرتى پزیشکیمان هەیە، شایەدیشمان هەیە کە حەمکۆ نەچووەتە داخوازى کچەکە، تەنها خۆى ئەو بانگەشەیە دەکات”.

.

ڕونیشیکردەوە “پێموایە جارێک تەلەفۆنێک کراوە، بەڵام ماڵى بریکاردارم ئاگادارى ئەوەنین کە کچەکەیان کراوەتە ژن، تا ئەو رۆژەى بۆخۆى لە زیندانەوە پەیامێکى بڵاوکردەوە و ناوى کچەکەى زڕاند، لەوێوە زانیان کچەکەیان بەدەستى ئەو کراوەتە ژن”.

.

یاسین وەلى ئاماژەى بەوەشکرد، دایک و باوکى کچەکە چوونەتە ناو کەیسەکەوە و جەختدەکەنەوە کە حەمکۆ بەهیچ شێوەیەک نەچووەتە داخوازى کچەکەیان.

.

ئەوەشى خستەڕوو، ئەو کچە تەنها هاوڕێی خانەوادەکەى حەمکۆ بووە، شەوێک بەناوى ئاهەنگەوە بانگیان کردووە، ئەویش چووە تا توشى ئەو ڕووداوە بووە “بەپێی ئسوڵى کلتورى ئێمە ئەو داخوازییەى حەمکۆ باسى دەکات ڕووینەداوە”.

.

پارێزەرى کچەکە هیواى خواست دادگاى کەتن “غەدریان لێنەکات و سزاى حەمکۆ بدات، لەبەرئەوەى ئێمە هەموو بەڵگەکانمان تەواوە تا دۆسیەکە ڕەوانەى دادگاى تایبەتمەند بکرێت بۆ ئەوەى سزاى بدات”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل