Shadow Shadow

ناس کورد زانیارى لە بارەى ئەو باندە ئاشکرا دەکات کە دوو رۆژە کچێکى سلێمانیان ڕفاندووە

18:45 شه‌ممه‌ 24 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ئازادی، سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە کچێکیان ڕفاندوە و پۆلیسیش زانیاری نوی بۆ ناس کورد ئاشکرا دەکات.

.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند “دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ (شەممە، 21ی ئابی 2019) لە دوو هەڵمەتی هێزەکانی پۆلیسدا سێ کەسمان دەستگیر کردووە بەتۆمەتی ڕفاندنی کچێک”.

.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو  کچە دوو ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن ئەو گەنجانەوە ڕفێندراوە و دواتر خێزانەکەی سکاڵایان تۆمارکردوە و ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و زانیاری پێویستیان لەسەر تۆمەتباران کۆکردەوە.

.

وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى روونیکردەوە، توانرا ئەمڕۆ دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (د، ک، م – م، غ، م) دەستگیربکرێن و هەروەها دواتریش تۆمەتباری سەرەکیش بەناوی (ن، ک، ق) دەستگیر کرا و  لەکاتی دەستگیرکردنیدا کچەکەشی لەگەڵدا بووە.

.

بەوتەى سەرکەوت ئەحمەد، لەئێستادا ھەر سێ  تۆمەتبارەکە بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 421 ڕاگیراوون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و دادوەر قسەیان لێوەردەگرێت و ناتوانن هیچ ڕونکردنەوەیەکی دیکە لەسەر ڕوداوەکە بدەن.

.

دەربارەی چۆنیەتی ڕفاندنەکە وتەبێژی پۆلیس وتی “نازانین ڕفاندنەکە بە زۆر بوە یان بە هەڵخەڵەتاندن و  فریودان یان بە ویستی کەسی بووە، بەڵام ئێمە لەسەر سکاڵاکان ئەو سێ تۆمەتبارەمان دەستگیرکردوە و لەچەند ڕۆژی داهاتودا زانیاری زیاتر ئاشکرا دەکەین”.

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل