fbpx
Shadow Shadow

ناس کورد زانیارى لەسەر خۆکوشتنى کچە 14 ساڵییەکەى کۆیە بڵاودەکاتەوە

14:06 هه‌ینی 04 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

 

شەوی ڕابردوو کچێکی تەمەن 14 ساڵ لە کۆیە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیەش دەڵێت “بە پەت خۆی خنکاندووە و تائێستا هۆکارەکەشی نادیارە”.

.

عەلی عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “درەنگانی شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی ئازادیی قەزای کۆیە کچێکی تەمەن 14 ساڵ بە ناوی (ئ، ع، ق)  کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا”.

.

وتیشی، کچەکە لەڕێگەی پەتەوە خۆی هەڵواسیوە و خۆی خنکاندووە، تائێستاش هۆکاری خۆکوشتنەکەی نادیارە، بە وتەی کەسوکاریشی هیچ کێشەیەکی دەروونی یاخود کێشەیەکی کۆمەڵایەتی نەبووە.

.

بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە ئاماژەی بەوەشکرد، تەرمەکە بۆ لێکۆڵینەوە براوەتە  پزیشكی داداوەری هەولێر و لەلایەن بەڕێوبەرایەتی توندوتیژی دژی ئافرەتانیش لە كۆیە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسییەکە کراوەتەوە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل