fbpx
Shadow Shadow

دەزگا هەواڵگرییەکانى عێراق چ رۆڵێکیان هەبوو لە کوژرانى؟

ناس کورد زانیارى جیاوازتر لە بارەى کوژرانى ئەبوبەکر بەغدادى ئاشکرا دەکات

14:54 یه‌ك شه‌ممه‌ 27 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

دەزگا هەواڵگرییەکانى عێراق ئاماژە بەوە دەکەن لە ڕووى زانیارى هەواڵگرییەوە هاوکارى هێزەکانى ئەمریکایان کردووە بۆ ئەنجامدانى ئۆپراسیۆنى کوشتنى ئەبوبەکر بەغدادى، سەرکردەى رێکخراوى داعش.

.

بەوتەى دەزگا هەواڵگرییەکانى عێراق دەستنیشانکردنى شوێنى ئەبوبەکر بەغدادى لەرێگەى دەستگیرکردنى گروپێکى رێکخراوى داعش بووە کە باکورى عێراق کە نزیک بوون لە خانەوادەى بەغدادییەوە.

.

لیوا تەحسین خەفاجى، وتەبیژى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق رایگەیاند “عێراق لە ڕووى زانیارى هەواڵگرییەوە هاوکارى ئەمریکاى کرد بۆ دەستنیشانکردنى شوێنى ئەبوبەکر بەغدادى و کوشتنى”.

.

بەوتەى خەفاجى، دەزگاى هەواڵگرى عێراق لەرێگەى دوو دەستبەسەرکراوى داعشەوە زانیارییان لەبارەى سەرکردەى رێکخراوى داعش دەستکەوتووە و ئەوانیش هێزەکانى ئەمریکایان لێ ئاگادار کردووەتەوە و ئۆپراسیۆنەکە ئەنجام دراوە.

.

هاوکات کەناڵى فۆکس نیوزى ئەمریکى ئاشکراى کرد “پشکنینى دى ئێن دى کوژرانى ئەبوبەکر بەغدادى پشتڕاستکردۆتەوە.

.

هەروەها ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز لەسەر زارى سەرکردەیەک لە ملیشیاکانى شارى ئیدیلب روونیکردەوە، لە ئۆپراسیۆنەکەدا جگە لە ئەبوبەکر بەغدادى تەرمى سێ پیاو و ٣ ژن دۆزراوەتەوە کە هێشتا ناسنامەکانیان ئاشکرا نەکراوە.

.

درەنگانی شەوی ڕابردوو “نزیکەى هەشت کۆپتەری ئەمریکی” بۆردومانی گوندێکیان کرد لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا، دواتر بەرپرسانى ئەمریکا و عێراق و هەسەدە و تورکیا کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی و چەند فەرماندەیەکی داعشیان ڕاگەیاند.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل