fbpx
Shadow Shadow

ناس کورد دەنگۆی بڕینی 150 هەزار دیناری دەرماڵەى مامۆستایان ڕووندەکاتەوە

16:33 چوار شه‌ممه‌ 20 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

دوو سەرچاوەى ئاگادار بۆ ناس کورد دەنگۆی بڕینی 150 هەزار دیناری دەرماڵەی مامۆستایانیان (دەرماڵەى هاندان) ڕەتکردەوە.

.

ماوەى دوو ڕۆژە لە چەند میدیا و پەیجێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی بڕینی 150 هەزار دینار دەرماڵەى مامۆستایان بڵاوبووەتەوە کە گوایە لە پڕۆژەیاسای چاکسازی موچە و خانەنشینیدا جێگیرکراوە و بڕیارە حکومەتى هەرێم ڕەوانەى پەرلەمانی بکات بۆ دەنگدان لەسەری.

.

هێڤیدار ئەحمەد، ئەندامی لیژنەى دارایی و ئابوری پەرلەمانی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند، پڕۆژەیاسای چاکسازی موچە و خانەنشینی بە هیچ شێوەیەک بڕینی دەرماڵەى تێدا نییە و هەموو ئەو دەنگۆیانە “لە درۆ زیاتر هیچی تر نییە.”

.

هێڤیدار ئەحمەد وتیشی، “ئەو کەسانەى ئەو دەنگۆیانە دروست دەکەن دژی چاکسازین و دەیانەوێت موچە بندیوارەکانى خۆیان بمێنێت.”

.

لەبارەى کاتی گەیشتنی پڕۆژەیاساکە بۆ پەرلەمان، هێڤیدار ئەحمەد وتی، “تائێستا هیچ وادەیەک نییە بۆ گەیشتنى پڕۆژەیاساکە بۆ پەرلەمان” بەڵام نایانەوێت پەلە لە حکومەت بکەن بۆئەوەى بە وردی و باشی پڕۆژەیاساکە بنوسرێت.

.

هەر لەبارەى دەنگۆی بڕینی دەرماڵەکەوە، عومەر ئەمین، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “ئەو دەنگۆیانەی کە باس لە بڕینی ئەو 150 هەزار دینارە دەکەن کە وەک دەرماڵە بۆ مامۆستایان دیاریکراوە هیچ بنەمایەکی نییە”.

.

وتیشی:” تائێستا هیچ نووسراوێکی فەرمی دەربارەی ئەو بابەتە نەگەیشتووەتە دەستمان”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل