fbpx
Shadow Shadow

ناس کورد ئەو ڕەشنوسەى پڕۆژەیاسای چاکسازی بڵاودەکاتەوە کە گەیشتووەتە پەرلەمان

18:17 پێنج شه‌ممه‌ 12 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

پەرلەمانی کوردستان ئەو ڕەشنوسەى پڕۆژەیاسای چاکسازیی موچە و خانەنشینی و دەرماڵەى بڵاوکردەوە کە دوێنێ لەلایەن ئەنجومەنى وەزیرانی هەرێمەوە پەسەند کرا و ئەمرۆش گەیەنرایە پەرلەمان.

.

ئەو ڕەشنوسەى کە پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە، هەمان ئەو ڕەشنوسەیە کە دوێنێ چوارشەممە، 11ی کانونی یەکەمی 2019، بڵاوکرایەوە.

.

بەگوێرەی پڕۆژەکەیاساکە، دەرماڵەی بەشێک لە موچەخۆران کەمدەکرێتەوە و هەروەها سەرجەم ئەو کەسانەی لە پێش 5ی ئازاری 1991  بەپلەی تایبەت خانەنشینکراون، موچەکانیان دەبڕدرێت.

.

بەگوێرەی خاڵی دووەم لە پێشنیازی دووەمی مادەی دووەمی ڕەشنوسی پڕۆژەیاساکە، دەرماڵەی موچەخۆران لەدواى خانەنشین بونیان بەم شێوەیەى لێدێت، بڕوانامەی دبلۆم بەڕێژەی 5٪ی موچەکەی بۆ خەرجدەکرێت، هەروەها دەرماڵەی بڕوانامەی بەکالۆریۆس بەڕێژەی 10٪ی موچەکەی بۆ خەرجدەکرێت، هاوکات دەرماڵەی بڕوانامەی دبلۆمی باڵا و ماستەر بەڕێژەی 15٪ی موچەکەی بۆ خەرجدەکرێت و دەرماڵەی بڕوانامەی دکتۆرا بەڕێژەی 20٪ی موچەکەی بۆ خەرجدەکرێت.

.

هاوکات بەگوێرەی خاڵی دووەم لە مادەی سێیەم، فەرمانبەر بەو پێناسەیەی لە یاسای خانەنشینی هەرێمدا ناوی هاتووە، جگە لە سەرۆک و جێگری سەرۆک ئەندامانی ئەنجومەنە خۆجێیەتییەکان، شایستەی موچەیەکی خانەنشینی دەبن ئەگەر خزمەتی خانەنشینیان لە 15 ساڵ کەمتر نەبێت و ئەو موچە خانەنشینییەشیان بۆ خەرج ناکرێت تاوەکو 45 ساڵ لە تەمەنیان تەواو نەکردبێت.

.

هەروەها بەگوێرەی خاڵی یەکەمی ماددەی چوارەم، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی لەسەر میلاکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم هەڵدەوەشێتەوە و دەستەی خانەنشینی نیشتیمانی دروستدەکرێت.

.

هاوکات لە مادەی پێنجەمی پڕۆژەیاساکەدا هاتووە، هەڵوەشاندنەوەی خانەنشینی بەپلەی وەزیر، بریکاری وەزارەت، ڕاوێژکار، بەڕێوەبەری گشتی و هەر پلەیەکی دیکەی تایبەت بۆ ئەو پێشمەرگانەی کە لە ڕیزی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان بوون و پێش ڕێکەوتی 5ی ئازاری 1991 و وەک ڕێزلێنانێک موچەی خانەنشینیان بەو پلانە پێدراوە، لەبری ئەوە لە دوای دڵنیابوون لە هەبوونی مەرج و پێداویستییەکان موچەیەکی شایستەیان  بۆ خەرجدەکرێت و ئەوەشی شایستە نەبێت ناوی دەسڕدرێتەوە.

 

 

ناس کورد ئەو ڕەشنوسەى پڕۆژەیاسای چاکسازی بڵاودەکاتەوە کە گەیشتووەتە پەرلەمانناس کورد ئەو ڕەشنوسەى پڕۆژەیاسای چاکسازی بڵاودەکاتەوە کە گەیشتووەتە پەرلەمانناس کورد ئەو ڕەشنوسەى پڕۆژەیاسای چاکسازی بڵاودەکاتەوە کە گەیشتووەتە پەرلەمانناس کورد ئەو ڕەشنوسەى پڕۆژەیاسای چاکسازی بڵاودەکاتەوە کە گەیشتووەتە پەرلەمانناس کورد ئەو ڕەشنوسەى پڕۆژەیاسای چاکسازی بڵاودەکاتەوە کە گەیشتووەتە پەرلەمانناس کورد ئەو ڕەشنوسەى پڕۆژەیاسای چاکسازی بڵاودەکاتەوە کە گەیشتووەتە پەرلەمان

ناس کورد ئەو ڕەشنوسەى پڕۆژەیاسای چاکسازی بڵاودەکاتەوە کە گەیشتووەتە پەرلەمان

ناس کورد ئەو ڕەشنوسەى پڕۆژەیاسای چاکسازی بڵاودەکاتەوە کە گەیشتووەتە پەرلەمان

ناس کورد ئەو ڕەشنوسەى پڕۆژەیاسای چاکسازی بڵاودەکاتەوە کە گەیشتووەتە پەرلەمان

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل