Shadow Shadow

بکوژەکانى دەستدرێژى سێکسیان کردووەتە سەرى؟

ناس کورد ئەنجامى پشکنینەکانى دلین ئاشکرادەکات

20:45 دوو شه‌ممه‌ 10 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد- عەمار مێرداڤى

کەسوکارى دلین ئەو کچە 10 ساڵییەى کە لە دواى بێسەر و شوێنبوونى لەلایەن پۆلیسى دهۆکەوە تەرمەکەى دۆزرایەوە، ئەنجامى پشکنینەکانى پزیشکى دادیان وەرگرتەوە و ناس کورد ناوەڕۆکەکەى ئاشکرا دەکات.

.

قادر مەعروف، مامی دلین بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند “ئەمڕۆ (دووشەممە) پشکنینەکانى دلین-مان لە پزیشکی دادى دهۆک وەرگرتەوە و خۆشبەختانە هیچ دەستدرێژییەکی سێکسی دەرهەق بە دلین نەکراوە و دەرکەوتووە تاوانبارەکان ئازاری زۆریان داوە و بە دار کوشتوویانە”.

.

بەوتەى قادر مەعروف، هەر ئەمشەو کەسوکارەکەى دلین لەگەڵ چەند کەسایەتییەکى سیاسى و رێکخراوەکان  کۆدەبنەوە و بڕیارى کۆتایی لەبارەى ئەوە دەدەن کە ئایا تەرمەکەى دلین وەربگرنەوە یان نا بەتایبەت کە هێشتا جۆرى سزاى بکوژەکانى دلین دیار نییە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل