Shadow Shadow

"مووچە بەبێ‌ پاشەكەوت خەرج دەكرێت"

ناس كورد وادەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 12 ئاشكرا دەكات

10:33 شه‌ممه‌ 09 ئادار 2019
article image

 

ناس كورد- شۆڕش محەمەد

وەزارەتی دارایی ‌و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەئامادەكاریدایە بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی2018ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەبێ‌ پاشەكەوت‌، بۆ ئەو مەبەستە یەكەی ژمێریاری وەزارەت ‌و دەستە‌و سەرۆكایەتی‌و فەرمانگەكان، ئاگاداركراونەتەوە كە لیستی مووچە بەبێ‌ پاشەكەوت ئامادەبكەن.

 

سەرچاوەیەكی بەرپرس لەوەزارەتی دارایی ‌و ئابوری حكومەتی هەرێم بە ناس كورد-ی وت: “سبەینێ‌ (یەكشەممە) دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی 2018ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەبێ‌ پاشەكەوت‌، یەكەم وەزارەتیش كە مووچەی بێ‌ پاشەكەوت وەردەگرێت وەزارەتی پێشمەرگە دەبێت”.

 

سەرچاوەكە بۆ ناس كورد ڕونیكردەوە: “بەر لەهاتنی جەژنی نەورۆز مووچەی سەرجەمی وەزارەت ‌و دەستە ‌و سەرۆكایەتی‌ و فەرمانگەكان بەخانەنشینیشەوە دابەش دەكرێت”.

 

هاوكات سەرچاوەیەكی بەرپرس لە وەزارەتی پێشمەگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان تایبەت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند: “لەلایەن وەزارەتی دارایی‌و ئابورییەوە ژمێریاری وەزارەتی پێشمەرگە ئاگاداركراوەتەوە، كە لیستی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە بەبێ‌ پاشەكەوت ئامادە بكەن”.

 

سەرچاوەكە وتیشی “ئەمڕۆ (شەممە) ژمێریاری وەزارەتی پێشمەرگە لیستی مووچە بەبێ‌ پاشەكەوت ئامادە دەكەن‌و رەوانەی گەنجینە دەكرێت‌و سبەینێ‌ (یەكشەممە) مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە‌و لیواكان دابەش دەكرێت”.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل