Shadow Shadow

“دواى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌ وه‌زیرى دارایى یه‌كێكه‌ له‌ كاره‌كان"

ناس كورد هۆكارى دەستپێنەکردنی خولى پاییزەی پەرلەمانی عێراق ئاشكرا ده‌كات

23:16 سێ شه‌ممه‌ 03 ئه‌یلول 2019
article image

ناس كورد

وادەی پشووی خولی هاوینەی پەرلەمانی عێراق کۆتایی هات بەڵام دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکان دوا کەوتووە، پەرلەمانتارێکی عێراقیش هۆکارەکەی بۆ ناس کورد ئاشکرا دەکات.

.

ئەمڕۆ سێشەممە 3ی ئەیلوولی 2019، پشووی خولی هاوینەی پەرلەمانی عێراق کۆتایی هات کە لە 3ی ئابی ڕابردووەوە دەستی پێکرد.

.

حسێن یاسری په‌رله‌مانتارى كوتله‌ى فه‌تح له‌په‌رله‌مانى عێراق به‌ ناس كوردى وت چەند هۆکارێک دەستپیکردنەوەی دانیشتنەکانیان دواخستووە لەوانە، مەراسیمەکانی یادی عاشوورا و بەڕیوەچوونی کۆنگرەی پەرلەمانتارانی ئاسیا لە عێراق.”

.

حسێن یاسری ئەوەی نەشاردەوە یەکێک لە هۆکارەکانی دەستپێنەکردنەوەی وەرزی یاسادانانی پەرلەمان فشاری بەشێک لە لایەنە کوردییەکانە بۆ ئەوەی پێش دەستپێکردنەوە دانیشتنەکان لایەنەکان لەسەر بانگهێشت نەکردنی وەزیری دارایی رازی بکەن.

.

ئەو پەرلەمانتارەی عێراق، وتیشی بۆ ماوەی 10 ڕۆژ دەستپێکردنەوەی وەرزی یاسادانان دوادەکەوێت بەڵام کاریگەری لەسەر پرسی بانگهێشتکردنی وەزیرەکان نابێت.

.

جه‌ختیشى كرده‌وه‌، دواى دەستپێکردنەوەی كۆبونه‌وه‌كانى په‌رله‌مان ژمارەیەک وەزیر لە نێوانیاندا وەزیری دارایی بۆ لێپرسینەوە بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێن.

.

پێشتریش حه‌نین قه‌دۆ، په‌رله‌مانتارى عێراق ڕاگه‌یاندبوو: “بەشێک لە لایه‌نه‌ كوردییه‌كان فشار ده‌كه‌ن تا وه‌زیرى دارایى حكومه‌تى عێراق لەسەر دۆسیەی ڕەوانەکردنی بەشە بودجەی هەرێم،  بانگهێشتى په‌رله‌مان نه‌كرێت، بۆیه‌ خولى نوێى یاسادانان دوا خراوه.‌”

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل