fbpx
Shadow Shadow

ناس كورد هۆكارى خانه‌نشینكردنى بریکارى وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێم له‌پشكى یه‌كێتى ئاشكرا ده‌كات

11:37 شه‌ممه‌ 28 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

 

جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریکارى وه‌زیرى ناوخۆی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه‌ چه‌ند ساڵیكه‌ له‌پشكى یه‌كێتى له‌و پۆسته‌دایه‌ خانەنشینکرا.

.

جه‌لال شێخ كه‌ریم تایبه‌ت به‌ ناس كوردى ڕاگه‌یاند “خانەنشینکردنم په‌یوه‌ندى به‌ ته‌مه‌نه‌وه‌ هه‌یه‌ و فه‌رمانەکەش له‌ لایه‌ن نیچرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمه‌وه‌ ده‌رچووه‌”.

.

وتیشى “له‌ ئێستادا ده‌بێت یه‌كێتى كه‌سێكى تر ده‌ستنیشانبكات بۆ شوێنه‌كه‌م و فه‌رمانه‌كه‌ش له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمه‌وه‌ ده‌ربچێت و ئەوكات له‌چه‌ند هه‌فته‌ى داهاتوودا بەتەواوى دەستلەکارهەڵدەگرێت”.

.

له‌باره‌ى ده‌نگۆى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن وه‌زیرى ناوخۆه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانى هه‌ڵپه‌سێردراوه‌ و خانه‌نشینه‌كه‌شى له‌سه‌ر خواستى خۆى نه‌بووه‌، جه‌لال شێخ كه‌ریم وتى “نه‌خێر ئەوە په‌یوه‌ندى به‌كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ نییه‌ و هه‌روه‌كو جاران ده‌سه‌ڵاتى خۆم پیاده‌ ده‌كه‌م و هۆكارى خانه‌نشینه‌كه‌شم ته‌نها په‌یوه‌ندى به‌ ته‌مه‌نه‌وه‌ هه‌یه‌”.

.

جه‌لال شێخ كه‌ریم زیاتر له‌ 10 ساڵه‌ جێگرى وه‌زیرى ناوخۆیى هه‌رێمه‌ له‌سه‌ر پشكى یه‌كێتى.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل