Shadow Shadow

ناس كورد ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی پارتی و یەکێتی بڵاوده‌كاته‌وه‌

15:31 یه‌ك شه‌ممه‌ 23 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی رایگەیاند،له‌ شاری هه‌ولێر شاندی پارتی ‌و یەكێتی کۆدەبنەوە و گرنگترین تەوەری کۆبوونەوەکەش چارەسەرکردنی کێشەی پارێزگاری کەرکوک دەبێت.

.

ئاسۆس عەلی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە ناس کوردی وت “بڕیارە ئەمڕۆ (یەكشەممە 23ی حوزەیران) لەشاری هەولێر شاندی پارتی و یه‌كێتی كۆببنەوە و كۆبوونەوەكە بۆ چارەسەركردنی گرفتی پۆستی پارێزگاری كەركووك ‌و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتە”.

.

ئەو سەرکردایەتیەی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد، چارەسەرکردنی کێشەی وەزارەتی داد لە بەغدا یەکێکی دیکە دەبێت لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی.

.

هەرچەندە پارتی و یەکێتی دوو ڕێککەوتنیان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ و پۆستی پارێزگاری کەرکوک و وەزارەتی دادی بەغدا هەیە، بەڵام تائێستا چارەسەرنەکردنی دۆخی کەرکوک کێشەی گەورەیە لەنێوان ئەو دوو حزبەدا.

.

هاوکات کەمتر لە 20 ڕۆژ ماوە بۆ تێپەڕبوونی ماوەی یاسایی دەنگدان بە کابینەی نوێی حکومەت لە پەرلەمان و تائێستا یەکێتی کاندیدەکانی بۆ پۆستەکانی حکومەت یەکلا نەکردووەتەوە، بۆیە پارتی و یەکێتی هەوڵدەدەن لەماوەی کەمتر لەو 20 ڕۆژەدا ئەو کێشانە بەتەواوی چارەسەر بکەن کە زیاتر لە هەشت مانگە لەنێوانیاندایە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل