Shadow Shadow

"هەر وەزارەتێک لیستی مووچە زوتر ئامادە بکات پێش نەورۆز مووچە وەردەگرێت"

ناس كورد زانیاری نوێ‌ لەبارەی دابەشكردنی مووچە بڵاودەكاتەوە

19:05 هه‌ینی 08 ئادار 2019
article image

 

 

ناس كورد- شۆڕش محەمەد

وەزارەتی دارایی ‌و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان داوای لیستی نوێی مووچە لە سەرجەمی وەزارەت ‌‌و فەرمانگەكان دەكات، بەپێی لیستی نوێ مووچەی مانگی 12ی 2018ی فەرمانبەران بەبێ‌ پاشەكەوت دابەش دەكرێت، هەر وەزارەتێک زوتر لیستەکە ئامادەبکات مووچەکەی پێدەدرێت.

 

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی‌ و ئابوری حكومەتی هەرێم تایبەت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند: “لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە وەزارەتی دارایی رێنمایی نوێ بۆ دابەشكردنی مووچە بە بێ پاشەکەوت دەردەكات و داوای لیستی مووچە دەکات بەبێ پاشەکەوت”.

 

لە بارەی کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەرانەوە ئەو سەرچاوەیە ڕونیکردەوە: “دوای ئاراستەكردنی لیستەکانی مووچە لەلایەن گەنجینەكانەوە، وردبینی دەكرێت، پاشان دەست دەكرێت بەدابەشكردنی مووچە”.

 

بە گوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەکەی ناس کورد دابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی سەرجەمی وەزارەتەكان بەر لەهاتنی جەژنی نەورۆز پەیوەستە بە ئامادەكردنی لیستەكان لەلایەن وەزارەت ‌و فەرمانگەكانەوە، بەو واتایەی هەر وەزارەتێك لیستە نوێكە زوتر ئامادە بكات مووچەکەی بەر لە نەورۆز وەردەگرێت.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل