Shadow Shadow

لە رۆژى 26ى ئەم مانگەوە دەستپێدەکات

ناس كورد خشتەی ئەزموونە گشتییەكانی ئامادەیی بڵاودەكاتەوە

09:20 سێ شه‌ممه‌ 14 ئایار 2019
article image

ناس كورد-
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی ئەزموونە گشتییەكانی ئامادەیی و لقەكانی وێژەیی و زانستی و پیشەیی و نۆی بنەڕەتی بڵاوكردەوە.

.

لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە، لە رۆژی یەكشەممە (26/5/2019) تاقیكردنەوەكان دەستپێدەكات.

.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی پەروەردە، بەشی زانستی بە وانەی زیندەوەرزانی یەكەم تاقیكردنەوە دەستپێدەكات و بەشی وێژەیش بە وانەی مێژوو یەكەم تاقیكردنەوە دەستپێدەكات.

.

لە راگەیەندراوەكەدا روونكراوەتەوە، رۆژانە تاقیكردنەوەكان لە كاتژمێر 8:30 خولەكی‌ بەیانی دەستپێدەكات و ئەگەر هەر رۆژێك بەر پشووی فەرمی بكەوێت، ئەوا ئەزموونەكانی ئەو رۆژە دەچێتە شوێنی ئەزموونی پاشتر و بەهەمان خشتە دەڕوات.

.

راگەیەندراوەكەی وەزارەتی پەروەردە ئاماژە بەوە دەكات، بەهۆی ئەوەی جەژنی رەمەزان‌ دەكەوێتە ناو تاقیكردنەوەكان، بۆیە تاقیكردنەوەكان لە 3/10/2019 تاوەكو 10/6/2019 رادەگیرێت.

.ناس كورد خشتەی ئەزموونە گشتییەكانی ئامادەیی بڵاودەكاتەوە ناس كورد خشتەی ئەزموونە گشتییەكانی ئامادەیی بڵاودەكاتەوە ناس كورد خشتەی ئەزموونە گشتییەكانی ئامادەیی بڵاودەكاتەوە ناس كورد خشتەی ئەزموونە گشتییەكانی ئامادەیی بڵاودەكاتەوە ناس كورد خشتەی ئەزموونە گشتییەكانی ئامادەیی بڵاودەكاتەوە

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل